(باڵاپۆشی ) جل و بەرگی بەرگی سیاسی بۆ زنجیری کۆیلایەتی !!

0

ئاوات (عبدالرحمن رسول)
هیچ سەرسوڕمانی ناوێت هەرگیز ناکرێت چاوەڕوانی لەدارێکی ژەهراوی میوەیەکی خۆش وسوودبەخشت پێبدات بۆ خواردن .
سیستەم ودەسەڵاتی چەوسێنەری کوردایەتی بنەماڵەکانی تاڵەبانی وبارزانیش بەهەمان شێوە داری ژەهراوین نەک هەر ئەوەیان لێ چاوەڕێت بەڵکو سڵ لەهیچ هەنگاوێکی کۆنەخوازی و دژەئینسانی زۆر گەورە تریش ناکەنەوە لەپێناوی مانەوەی دەسەڵاتیان .
ئیتر ئەوە ململانێی شێوازوجۆری حیزبەکانە هەر حیزبە وڕێکخراوە دەیەوێت بەجۆرێک زنجیری حیزبایەتی بخاتە گەردن و قاچی تاکی کۆمەڵگاوە بۆئەوەی هەناسە و جوڵەی ئازادی بیرکردنەوەی بۆ شێوەو جۆری ژیان کۆنتڕۆڵ بکات.
بەدڵنییایی هەریەکەمان پرسیارێکمان هەیە ،هەریەکەشمان مافی خۆمانە جۆرێکی جیاواز یان بەپێی باوەڕبوون و بیرکردنەوەی خۆمان وەڵامی پرسیارەکان بدەینەوە یان بۆچوونی خۆمان بخەینە ڕوو لەبارەی سەرجەم بابەت و ڕووداوەکان و دیاریدە وکێشەکان بەگشتی و جل وبەرگ پۆشین لەئێستادا بەتایبەتی .
لەنووسینێکی تردا لەساڵانی ڕابردوو باسی ئەوەم کردووە کە پێویستە مرۆڤ ئازادبێت لە جۆروشێوەی جل وبەرگ پۆشیندا یان ڕەتکردنەوە ونەپۆشینی دا .
لێرشدا بە پێویستی دەزانم کە لەم بارەیەوە سەرنجی زیاتر لەسەر جل وبەرگ پۆشینەوە بخەمە ڕوو .
مرۆڤ ئازادە چ جۆرە جل وبەرگ وشێوەیەک دەپۆشی و چۆنیشی دەپۆشی یاخود هیچ جۆرەجل وبەرگێکیش کە نەپۆشێت لەبەرئەوەی ئەوەی بە بۆچوونی من هەبوونی جۆرو شێوەی جل وبەرگەکان پەیوەندی بە هەبوونی ئاستی پێویستی و گرینگی بۆ خودی مرۆڤەوە هەیە ،واتە جۆری کەشوهەوا و بەرز بوونەوە و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و سەرما لەلایەک هەروەها لەلایەکی تریشەوە پەیوەندی بە ئاستی پێویستی و شێوەی ژیانەوە هەیە بۆ کار و پشوو دانەوە و لەهەمان کاتیشدا جۆرو کات و شوێن کاریگەری خۆی هەیە لەسەر پێویستی شێوازو جل وبەرگدا.
بە مانایەکی ڕوونتر جل وبەرگ بۆ ئاسوودەیی و پارێزگاری تەندروستی مرۆڤ بەرهەم هاتووە ،هەر ئەمەش وایی کردووە شێوەو جۆرەکەی دابەشکردووە .
لەسەرەتادا مرۆڤەکان بۆ پاراستنی تەندرووستی ژیانیان لەسەرما و گەرمای گۆڕانکاری وەرزەکانی ساڵ سوودییان لەگەڵای دارەکان و پێستی ئاژەڵ و گیاندارو باڵندەکان وەر دەگرت لەناو ئەشکەوت و دارەستانەکاندا کە دەژیان بەشێوەی هەروەزکاری و کۆمەڵ ،کۆمەڵ شێوەو جۆری ژیانیان بەڕێوە دەبرد .
لەدوایی پەیدابوونی قۆناغەکانی کۆیلەداری واتە هێنانەکایەوەی چەوسانەوە ونایەکسانی لەلایەن سیستەم و دەسەڵاتدارانی خاوەن کۆیلەکانەوە.
دابەشکاری لەشێوەی جل وبەرگ سەری هەڵدا ،لەهەمان کاتیشدا زنجیر دەخرایه قاچ و ملی کۆیلەکان بۆئەوەی جوڵە و بیرکرنەوەی شێوەی ژیانی کۆیلەکان کۆنتڕۆڵ بکرێت لەلایەن خاوەن کۆیلەکانەوە .هەربۆیە جل وبەرگی خاوەن کویلە لەگەڵ کۆیلەدا جیاواز بوو بەئاسانی دەناسرانەوە .
لەگەڵ پەیدابوونی پیشەسازی شێوازی جل وبەرگ گۆڕانی بەسەردا هاتووە .
لەقۆناغی دەرەبەگایەتیش شێوازو جۆری جل وبەرگەکان لەگەڵ ئەوەی گۆڕانی بەسەردا هات لەهەمان کاتیشدا دابەشکرا بەپێی ئاستی چینایەتی ڕۆڵی خۆی هەبووە .
بەگ و ئاغاکان کە دەسەڵات داربوون شێوازو جل وبەرگیان جیاوازبوو لەبەرئەوەی خاوەن پارەو زەوی زۆربوون بەڵام جوتیارو گەداکان هەمیشە جل وبەرگەکانیان خەراپتربوو یان کۆن و بەپینەکراوبووە چونکە زیاتر کێشەی خێوکردنی خێزان ومناڵەکانیان هەبووە چونکە دەبوایە باج و سەرانەی زۆر بدەن بەماڵی بەگ و ئاغاکان . لەگەڵ ئەوەی لە قۆناغی کۆیلایەتی ڕزگاری بووە بەڵام ناوەڕۆکی پاشماوەی یاساکانی کویلایەتی لەگەڵ ئەوەی لەشێوازدا گۆڕانی بەسەرداهات بڵام جۆردا وەک خۆی ماوەتەوە .
لەگەڵ سەرهەڵدانی ئایینەکان و وە تێکەڵ کردنی بەسیاسەت شێوازی جل بەرگەکانیش بەپێی قۆناغەکانی گەشەکردنی شێوەو جۆری زاڵبوونی ئەو دەسەڵات و سیستەمە جل وبەرگەکان بەرهەم هاتوون لەگەڵ ئەمانەشدا گەشەی سیستەمی سەرمایەداری وای کردووە کە شێوازو جل بەرگەکان بەپێی پێویستی گەشەکردنی گۆڕانکاری لەشێوازی جل وبەرگەکانی مرۆڤەکاندا بکات .
هەمیشە بازرگان وسەرمایەدارەکان توێژینەوە وبەدوا داچوونی خۆیان بەهەموو شێوەیەک ئەنجام دەدەن بۆئەوەی شێوازی بازرگانی کردنی خۆیان لەخستنە ڕوویی کاڵا وبەرهەمەکانیان سەرنج ڕاکێش تر یان بە جۆرێک بخەنە ڕوو کە زۆرترین قازانج بەدەست بهێنن .
هەر ئەمەشەوا دەکات کە پارەیەکی زۆر بدەن بە ئەکتەرێکی سینەمایی یان هونەرمەندێکی بەناوبانگ یان بە نیگارکێشێک بۆئەوەی بەرهەمی ئەو کۆمپانیا وێنەی ئەو کەسایەتی یە لەسەر بەرهەمەکە بڵاوبکاتەوە یان ئەو هونەرمەندە بانگەشەیەک بۆ بەرهەمێکی کۆمپانیایەک بکات .
سەربارەت بە جل وبەرگی دینیش کە کراوەتە سیاسی بەهەمان شێوە جۆرێکی ئاشکرا ڕوونە بۆ بانگەشەیەی کۆمپانیای بازرگانی کە بەهەرمی جل وبەرگی ژنان دەخاتە ڕوو .
کەوایە هەر یەکە لەو کوبونەوەو بانگەشانە کە بەکۆمەڵ دەخرێتە ڕوو بانگەشەیەکی بازرگانی یە بۆ خستنە ڕوویی کاڵاکانی کۆمپانیایەکی دیاری کراو یان چەند کۆمپانیایەک کە هەمان ناوەڕۆک و شێوازی تایبەتمەندییان هەیە .
کەوایە قازانجێکی ماددی زۆر باش دەکەن لەو بانگەشانەدا هیچ پەیوەندی بە دڵسۆزییان بە خودا پەریستی وئاینی یەوە نییە کە بەجۆرێک بێت بیانەوێت دڵسۆزییان بۆ خوا و دینەکەیان نیشان بدەن .
له کوردستان زۆرترین کێشەی چینایەتی و نەبوونی پێداویستی ڕۆژانە و هەژاری وبێکاری و ئاوارەیی و نەبوونی خزمەتگوزاری جۆراوجۆر بەرۆکی ڕۆژانەی هەر تاکی هاوڵاتی دەگرێت .
چەندین مانگ هەقدەست و کرێی کار کردنی مامۆستا وفەرمانبەران و دوا دەکەوێت و نادرێت .
کرێی ڕۆژانەی کرێکار زۆر کەمە و هیچ جۆرە بیمەیەکی بێکاری وتەندروستی وبیمەی سەلامەتی شوێنی کاری کرێکاران نییە .
بە مانایەکی زۆر سادە و ڕونتر زۆترین خەڵکی کۆمەڵگا لەناو برسێتی و هەژاری وبێکاری و بێ خزمەتگوزاری سەرەتایی دا گیرۆدەیە کە دەکاتە کەسو کارو بنەماڵەی ئەو کچ و ژنانەی لەو نمائیشە بازرگانی یەدا بەشدارن کە بەلەچک و باڵاپۆشی ناسراوە کە لەلایەن حیزبە ئیسلامی یەکانەوە خاوەندارێتی و بەڕێوە دەبرێت ،کەدواتر ئەم حیزبانە هەقدەستی ەم بانگەشەی بازرگانییە لە کۆمپانیا بازرگان و دەوڵەتانی خاوەن کۆمپانیایی جل وبەرگی باڵاپۆشی وەردەگرن .
لەهەر کۆمەڵگایەکدا کاتێک جیاوازییە چینایەتییەکان تەشەنەی کرد لەلایەنی دەسەڵات بۆ ئەوەی خەڵکی ناڕازی خۆیان ڕێکخراو نەک لە بزوتنەوەی جەماوەری بەئامانجی هێنانەدی خواستە چینایەتی یەکانیان واتە هێنانەدی ژیانێکی باشتر . دەسەڵات ڕێگری دەکات لە هەر گەشە و جوڵەیەکی جەماوەری دا کە ئامانجی هێنانەدی خواستە چینایەتی یەکانی بێت لەبەرئەوەی هەر جۆرە بەرەو پێشبردنێکی ئەم بزوتنەوە جەماوەرییانە پاشکەیەک بە دەسەڵاتی ملهوڕی چەوسێنەر دەکات بۆیە ڕێگر دەبێت لە هەنگاوە ئەرێنی و سوودبەخشەکانی بزوتنەوە جەماوەرییەکان .
لەکاتێکدا دەسەڵاتی چەوسێنەرو کۆنەخواز ڕێگا نادات خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بۆ کەمکردنەوەی هەژاری وبێکاری و جێبەجێکردنی داواکارییە ڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و کرێکاران ئەنجام بدرێت .لەهەمان کاتیشدا هێزی چەکداری دەسەڵات هەروەک دڕندە پەلاماری خەڵکی ناڕازی و خۆپشاندەر دەدات و دەیان خاتە زیندان و ئازاریاندەدات یان تیرۆریان دەکات و دەیان کوژێت بەڵام زۆر ئازادانە و بەهاوکاری زۆرەوە ڕێگا دەدات بەئاشکرا و بەشێوەی ڕیکلامی فراوانی بانگەشە بۆ باڵاپۆشی و حیجاب و شاردنەوی دەموچاوی ژنان بکرێت !
دەسەڵاتی ملهوڕی بنەماڵەکان باش دەزانن هەر کاتێک ژنان وکچان ئازاد بن ئەوا سەرجەم پایەکانی دەسەڵاتی چەوسێنەرییان بەلەرزین دەکەوێت بەرەو ڕووخان ملدەنێ .
هەروەک دەبینین شەپۆلی گەشەی ووشیاری ناڕازەیەتی ژنان لەئێران وڕۆژ هەڵاتی کوردستان هەنگاو بەهەنگاو بەرەو گەشەکردنی زیاتر باشتر دەچێت ،لەئێستادا بەجۆرێک بەجەماوەری بۆتەوە کە توانیوێتی شادەماری یاساکان وسیستەمی ئیسلامی ئێران دەسەڵاتی چەوسێنەری دژە ژن و دژە ئازادی و یەکسانی بلەرزێنێت بەرەو داڕووخان و لەناوبردنی دەبات هەر ئەمەش وایی کردووە دەسەڵاتی کۆنەخوازی چەوسێنەری باشووری کوردستان هاوکاری ئەوەبن کە ژنان وکچان ئاراستەی زنجیربەندی باڵاپۆشی ئیسلامی سیاسی بکەن .
کە مانایی زۆرینەی کۆمەڵگا دەستەمۆ و ملکەچی چمانەوەی یاسا زاڵم و چەوسێنەرو نایەکسانەکانیان زیاتر بکەن .
ئەگەر ئەو کچ ۆ ژنانە لە سەرجەم شاروشارۆچکەکان بەگشتی و شاری هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵبجە بۆ پشتیوانی داکارییەکانی خەڵکی ناڕازی و مامۆستایان و فەرمانبەران و کرێکاران هاتبانە سەر شەقامەکان وخیابانە بەدڵنییایی دەسەڵات ڕێگایی پێ نەدەدان بەڵکو بەزۆر بڵاوەی پێ دەکردن بەڵام ئێستا هاوکارییانە چونکە دەزانی لەقازانجی دەسەڵاتە .
ئامانج ئەوەیە کە ژنان و کچان هەروەک قۆناغی کۆیلایەتی زنجیربکەنە گەردن و قاچیان بۆئەوەی چاودێری جوڵە و بیرکردنەوەکانی داهاتوویان بن . ئەمەش واتە خنکاندنی هەناسەی ئازادانەو جوڵە وهەنگاوە پێشکەوتنخوارانە و ئازادانەکەیانە .
هەرکاتێک جیاوازی چینایەتی گەشەی کرد دەسەڵات پەنا دەباتە بەر ئەو ڕێگایانەی کە تەمەنی دەپارێزێت یەکێک لەو ڕێگایانەش ئەوەیە کارکردنە لەسەر شێوازی هەست و سۆزی ئایینی خەڵک یان هەست ونەستی نەتەوایەتی کۆمەڵگا بەڵام بەبێ زیان گەیاندن بەپایەکانی دەسەڵات .
هەرگیز ئەو هەنگاوانەی ئیسلامی یەکان بەهاوکاری دەسەڵاتی چەوسێنەرو دەوڵەتانی کۆنەخوازی ناوچەکە سەرکەوتوو نابێت لەبەرئەوەی پایەکانی سیستەمی زاڵمانەی فاشیزمی ئیسلامی ئێران کەوتۆتە لەرزین بە دەست و بیری شۆڕشگێڕانەی کچان و ژنان و لاوانی ئازادیخوازویەکسانیخوازی ئێران و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان زۆری نەماوە کە گوێ بیستی دەنگی سەرکەوتنی ئەو شۆڕشە ئینسانی یە بین کەدواتر زۆر بەئاسانی خۆڵ وخاشاک وزبڵەکانی هاوشێوەی فاشیزمی ئیسلامی ئێران لەگەڵ خۆی دەخاتە زبڵدانەوە .
چارەسەر ::
خەڵکی ناڕازی بەگشتی و مامۆستیان وفەرمانبەران بەتایبەتی دەست بەرن بۆ ڕێکخراوبوونی خۆیان لەچوارچێوەی بزوتنەوەیەکی جەماوەری دا کە ئامانج و داواکارییە ڕەواکانیان بەدی بهێندرێت .
لەشێوازی ئیدارەداندا لەحیزب وڕێکخراوەکانی حیزبدا جیاوازبێت کە بتوانێت ڕاستەوخۆ سوودمەندبێت لە گەشەدانی گفتوگۆ و ڕاوێژکردنی شوراو و ئەنجونەکانی ڕەگ و شارەکاندا .
تێکۆشانی هاودەنگی وهاوپشتی بۆ هێنانەدی نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی زامنی هێنانەدی ژیانێکی باشترە .
Leave A Reply

Your email address will not be published.