بەشداریکردنی هەژارەکان لە هەڵبژاردنی دەوڵەمەندەکاندا !

0
کاوە عومەر
تەنها ڕەواییدانەوەیە بەناڕەواییەکانی ژیانی ودرێژکردنەوەی تەمەنی هەمان سیستەمی ناڕەوایە
پەڕلەمان شتێک نیە جگە لەوەسیلەی بۆرژوازی بۆ کۆتایی هێنان و ڕێگری لە کودەتا وپیلان گێڕی وشەڕی نێوخۆیان لەسەر دەسەڵات ولەلایەکی تریش ڕێگری لە پەنابردنی خەڵکی ناڕازی بۆ شۆڕش وڕاپەڕینی جەماوەری ئەوی لە ڕێگەی بەشداری پێکددنیان لە دەنگدان و ڕەوایی لێوەرگرتنیان بەدەسەڵاتی ئەحزاب وسیستەمەکەیان.
ساڵەهایە ئەم پرۆسەیە هەر ٤ساڵ جارێک دووبارە دەکەنەوە و تاڕادەیەکی زۆریش سەرکەوتوو بوون لە ئامانجەکانیان لایەک کۆتاییان بە کودەتای سەربازی وچەکدارانەو پیلانگێڕی چەکدارانە هێناوەو سیستەمەکایان جێکەوتووە ،ئیتر ئەوان بۆیان گرنگ نیە حزبەکان هەڵگری چ باوەڕو ئیدۆلۆژیەکن گرنگ ئەوەیە باسی گۆڕینی سیستەمی ئابووری نەکەن،لەلاکەی تریشەوە هەر چاارساڵ جارێک خەڵک پەلکێشی سندوقەکانی دەنگدان دەکەن وبەدەنگدان بەیەکێک لە حزبە بۆرژوازیەکان واژۆی خۆیان دەدەنەوە بە مابەوەگ سیستەمەکە لەگەڵ گۆڕینی چەند دەمووچاوێک وحزبێک یان چەند ئزبێک و دەیان نێرنەوە تا چوارساڵیتر ئیتر چارەنوسی سیاسی وئابووری وکۆمەڵایەتیان هەتا ئەو چوارساڵە کۆتایی دێت ڕادەستی ئەو حزب وکەسانە دەکەن وهیچ دەورو دەخالەتێکیان نامێنێت تێیدا.
ئینجا لە کوردستانەکەی خۆشمان حاڵی هەڵبژاردن وپەڕلەمان زحر لەوەیش خراپترە چونکە ٣٠ساڵە دوو ئزبی چەکدار دەستیان بەسەر دەسەڵاتتدا گرتووەو سامانی سەرزەوی وژێر زەویان بۆ خۆتان بنەماڵەو سەرکردەکانیان قۆرخ کردووەو وەک خۆیان دەڵێن سەد دەنگیش بهێنن ئەوان هەر دەستبەرداری دەسەڵات نابن.
بەکورتی هەڵبژاردن وپەڕلەمان و سیستەمی دیموکراسی لە ساڵی ٢٠٠٨ وە لە ئەمریکاو ئەوروپاوە کەوتە بەر نەفرەت وبێزاری خەڵکی کریکارو زەحمەتکێش کە بە ئۆکۆپای واڵستریت ناسرابوو .لە دروشمە دیارەکانیان یەوە بوو کە یازادی لە سندوقەکانی دەنگدانەوە نایەتە دەرە و ئێمە لە سەدا نەوەدوو نۆکانینن وئێوە لەسەدا یەکن وسەرمایەداری تەواو بووە،پاشان شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی وکە کۆتاییان بە حوکمی موتڵەقت بن عەلی وقەزافی وموبارەک کە بەردەوام گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنیان ئەنجام ئەداو لەسەدا ٩٩ زیاتری دەنگەکانیان بۆ سەرکەوتنی خۆیانبڕادەگەیاند.
ئەم سیستەمە دەمێکە بزمار لە تابتی دراوە بۆ کۆتایی هاتنی یەکجاری تەنها وشیاری زیاتر و ڕێخراو بوون وحزبایەتی چینایەتی دەوێت بۆ خۆجیاکردنەوەی تەواو لە بۆرژوازی وحزبە جۆراوجۆرەکانی.
Leave A Reply

Your email address will not be published.