نابۆ کۆماری ئیسلامی پەت وسێدارە

0
بەداخەوە ئەم بەیانیەش بە هەواڵی لەسێدارەدانی چوار لاویتر چاومان کردووە
.پاش ناڕەزایەتی جیهانی لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لەدژی سزای لەسێدارەدانی ئەم چوار لاوە بەناوەکانی {پەژمان فاتیحی،محمەد فەرامەرزی،موحسین مەزڵوم و وەفا ئازەربار) ئەو ڕژێمە هەرە نەیبیست و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەمە تاوانی لەسێدارەدانەکەیانی جێبەجێ کردوو ئەم تاوانەشی خستە سەر کێوی تاوانەکانی.
هەموان بیرمانە کە ئەم دەستە و تاقمە ئاخوندە هەر لەسەرەتایی بەدەستەڵات گەیشتنیان لە ئێران بە سەپاندنی حیجاب و لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی ئازادیخوازان و چەپ وکۆمۆنیستەکان لە زیندان و شەقاماکان دەستیان پێکرد،و ئەوە بۆ زیاتر لە ٤٠ساڵە بۆ چرکەیەکیش لەم تاوان وکوشتارو خۆسەپاندنە نەوەستاون،بەتایبەت پاش سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی،بەردەوام جگەلە کوشتارو دەستدرێی ناو شەقامەکان وتەقەکردن لە خۆپیشاندەران و کویرکردن وکیمیاوی وەشاندن لە قوتابخانە سەرەتایی وناوەندیەکان پەتی سیدارەکەشی زیاتر توند کردووەتەوەو لە یەک ساڵ ونیوی ڕابردودا زیاتر لە ٨٠٠ گەنج ولاو ئیسنای شۆڕشگێرو دڵ پڕ لە هیوایی لەسێدارەداوە.
کۆماری ئیسلامی ئەوڕێمەهارەی بەلەسێدارەدان لەسەر پێی خۆی وەستا ئیستاش دەویەوێت بەلێدارەدانی دەستە دەستەی لاوان درێژە بەتەمەنی خۆی بدات.
ڕژێمێک کە مانەوەی خۆی بەپەتی سێدارەوە و لەسێدارەدانی ئازادیخوازانەوە گرێدابێت،بەدڵنیایی ئەو پەتی سێدارەیە لە گەردنی خۆی دەئاڵێ و کەناوی دەبات.
ئاوانی هەموو ئەو ئیسنانانەی کە ڕوژانە لەسێدارە ئەدرێن ولە چاوەڕوانی لە سێدارەداندان شتێک نیە جگە لەداواکردنی ئازادی و خۆشگوزەرانی و دەستبەرکردنی ماف وئازادیە ئینسانی وبەرحەقەکانیان،شتێک نیە جگەلە کۆتایی هینان بە جیاوازی و قوڵشتی گەورەی نێوان کەمینەی ئایەتوڵا ملیاردێرە دەسەڵاتدارەکان و زۆرینەی خەڵکی هەژارو کەمدەرامەت.شتێک نیە جگەلە نەهێشتنی هەڵاواردنی ڕەگەزی وچەوساندنەوەی ژنان و منداڵان ونەتەوەو ئاینەکانی تر لە ئێران.
ئەو ڕژێمە هارەی کە دەستی وتاوان و دەستدرێژیەکانی بۆسەر ماف وئازادی وژیان وگوزەرانی ئینسانەکان تەنها لە سنورەکانی ئێراندا نەماوەتەوەو هەموان دەبینی کە لەهەرێمی کوردستان و عێراق و لوبنان ویەمەن و سوریا وهتد چۆن ناوچەکەی تێکداوە چۆن ڕاستەو خۆو ناڕاستەو خۆ دەتیوەردان دەکات لەکارو باری ئەو وڵاتانەو دەستەوتاقمی تیرۆریستی هاوشێوەی خۆی پێکدەهێنێت و تیرۆری نەیاران وئۆپۆزۆسیۆنەکانی خۆی دەکات.
لەناوبردنی ئەو ڕژێمەو سڕینەوەی لە مێژوودا ئەرکێکی هەنووکەی نەک هەر خەڵکی ئێران بەڵکو هەموو خەڵکی ئازادیخوازو ئینسان دۆستی ناوچەکەو جیهانە،کۆماری ئیسلامی سەری ماری تیرۆریزمی ئیسلامەیە لەناوچەکەو جیهان و ڕژێمێکی دژە ژن ودژە ئازادییە لەناو ئێران و بەسەپاندنی حیجاب و پەتی سێدارەماوەتەوەو دەبێت بەزوویی ئەم چەکانەی لەدەست دەربهێنریت و لەئاستی جیهانیدا دەوڵەتان وڕیکخراوە جیهانیەکان ناچار بکرێن کە ئەو ڕژێمە بایکۆت بکەن و وەک ڕژێمی ئاپارتایدی باشوری ئەفریقا ڕەسمێتی نیو دەوڵەتی لیوەر بگیرێتەوەو وەک ڕژێمیکی تاوانبارو داسەپاو مەحکوم بکرێت،
نابۆ لەسێدارەدان
بژی ئازادی
بەردەوام بێت شۆڕشی ژن ژیان ئازادی
نەمری بۆ ئەو لاوە خوینگەرم ودڵ پڕلەهیوایانەی کە ئەم بەیانیە لەسێدارەدران
کاوە عومەر
Leave A Reply

Your email address will not be published.