ڕوونکردنەوەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سەبارەت بە دروستکردنی لیست بۆ هەڵبژاردن

0


مامۆستایان کە ئێستا ڕابەرایەتی ناڕەزایەتییەکانی کۆمەڵگەو شەقامی کوردی دەکەن، خەبات و شۆڕشە سپییەکەیان بووەتە جێگەی تێڕامانی هەموان و هەراسانکردنی دەسەڵات و هەم بوونەتە جێی ئومێدو متمانەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

سەرباری فشارو هەڕەشەی جۆراو جۆر، بۆ کۆتایهێنان بە خەباتی ڕەواو شۆڕشی مامۆستایان، بە هۆنینەوەی سیناریۆی جیاواز، دەسەڵاتی کوردی، بەردەوام هەوڵیداوە درزو بۆشایی لە نێوان مامۆستایاندا بسازێنێ و ڕیزی مامۆستایان پەرت بکات.\
دواهەمین سیناریۆی دەسەڵات دژ بە خەباتی مامۆستایان، بڵاوکردنەوەی دەنگۆی دروستکردنی لیستە بۆ هەڵبژاردن بەناوی ” لیستی مامۆستایان و فەرمانبەران”نەوە.

ئێمە لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی، ئەو دەنگۆ و هەواڵە بەتەواوی ڕەتدەکەینەوەو بە هەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەوە هەواڵێکی چەواشەکارانەو سیناریۆیەکی ناشیرینە دژ بە خەبات و داوا ڕەواکانی مامۆستایان.

هاوکات، ئەوەش ڕادەگەیەنین کە هەرکەس و گروپێک بەناوی مامۆستایانەوە لیست بۆ هەڵبژاردن دروست بکەن، ئەوە لێدانی ڕاستەوخۆیە لە خەبات و شۆڕشی سپی مامۆستایان و ئێمە دژی دەوەستینەوە.

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی
۳۰ ــ ۱ ــ ۲۰۲٤

Leave A Reply

Your email address will not be published.