چەپەکانی ئەڵمانیاو خەڵکانی ئازادیخواز دژی ڕاسیزم و دیپۆرتکردنەوەی پەناهەندەکان هاتنە مەیدان

0

ئاسۆ شابان

ئاماری پۆلیس، لانیکەم ٥٠ هەزار کەس لە شاری هامبۆرگ لە باکووری ئەڵمانیا ڕژانە سەر شەقامەکان و دژی ڕاستڕەوە توندڕەو ڕەگەزپەرستەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. ڕێکخراوەکان باس لە بەشداربوونی ١٣٠ هەزار کەس دەکەن، لە هەر حاڵەتێکدا ڕێژەی بەشداریکردن زۆر زیاتر بوو لەو ١٠ هەزار خۆپیشاندەرەی پێشبینی دەکرا,

هەروەها لە شارەکانی دیکەش ڕێپێوانی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو. ئەمانە دوایین خۆپیشاندانەکانی ئەڵمانیان کە ئامانجیان لە دژی پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا (AfD)یشە، کە تادێت جەماوەری زیاتر پەیدا دەکات. میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە،

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زنجیرەیەک خۆپیشاندان ڕوویداوە و لە کۆتایی هەفتەی داهاتووشدا ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت. لە شاری هامبۆرگ کە هاوکات ویلایەتێکی فیدراڵییە،

پیتەر تشنتشر سەرۆکی حکومەت جەختی لەسەر پێویستی دۆزینەوەی ستراتیژی لە دژی “دوژمنانی دەستوور” کردەوە. جگە لەوەش بە بڕوای ئەو باس لە “هاودەنگی و یەکگرتوویی مرۆڤایەتی” دەکات.

هۆکاری شەپۆلی خۆپیشاندانەکان ئاشکراکردنی ڕۆژنامەنووسانی لێکۆڵەرەوەیە سەبارەت بە ڕاوێژکارییەکی نهێنی نێوان بەرپرسانی ڕاستڕەوی توندڕەو و ئەفدە AFD یە لەنێو ئەوانی تردا، سەبارەت بە پلانی دیپۆرتکردنەوەی ملیۆنان کەس کە پێشینەی کۆچبەرییان هەیە.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.