ئەم موشکبارانەبەرهەمی بۆگەناوی دەسەڵاتی پارتی ویەکێتی یە !

0
ئاوات (عبدالرحمن رسول)
لەگەڵ ئەوەی مەحکوم و شەرمەزاری سەرجەم کردەوە دڕندانە و دژە ئینسانی یەکانی ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران بەدرێژایی تەمەنی لەخۆی ئێران و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان دەکەم کە دژ بە ژنان و گەنجان ولاوان و خەڵکی ناڕازی ئەنجامی داوە لەئێستاشدا هەر درێژە دەدات بەکردەوە دڕندانە و دژە ئینسانی یەکانی وەک زیندانیکردن و کوشتن و لەسێدارەدان تەنانەت لەسەرمای زستان و گەرمای هاوینیش سڵ لەکوشتنی کۆڵبەرانی زەحمەتکیشیش ناکاتەوە .
لەهەمان کاتیشدا کردەوەی ئەم جارەی ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران کە هەستا بەئەنجامدانی بۆمبارانی ناوچەیەکی نزیک شاری هەولێری باشووری کوردستان درێژ کراوەی کردەوەکانی ڕابردووی ئەو دەسەڵاتە سەرکوتگەرو فاشیزمەیە ڕیسوا وشەرمەزاری دەکەین.
ئەبێت ئەو ڕاستی یەش بڵێین کە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بەتایبەتی و هەردوو حیزبە خێڵگەراکانیشیان لە بەرەی ئەم جۆرە فاشیزمه دڕندەیە دابوون هەر بۆیەش لەساڵیای تەمەنی ئەم فاشیزمەدا ساڵانە ئاهەنگ و شادی یان دەگێڕا و شیرینی و شەربەتی یان دەبەخشی یەوه و پیرۆزبایی یان لە سەرکردە ملهوڕەکانی فاشیزمی ئیسلامی ئێران دەکرد و گوڵ ودیارییان پێ دەبەخشین و خۆیان حیزب بەکەیان بەبەشێک لەو جۆرە بەناوشۆڕشە دەناسن و پێکەنین ودڵخۆشیان دەگەیشتە ئەستێرەی ئاسمان لەهەمان کاتیشدا لەسەر سنووری ئێران و باشووری کوردستانیش لەناو شاخەکاندا کۆڵبەرانی زەحمەتکێش بەگولەو بۆم ب و فیشەک ولوخمی ئەو ڕژێمە فاشیزمە ئیسلامی یە گیانی لەدەست دەدا یان کەم ئەندام و بریندار دەبوو !
بۆ گەناوی سیاسەتی دژە ئینسانی ئەم دوو بنەماڵە و حیزبانە تازە نییە ، لەساڵانی پێش هەرسی ١٩٧٥ مەلامستەفای بارزانی دەستی شای گوڕ بەگۆڕی ماچ دەکرد لەکاتێکدا گەنج و لاوانی بەهۆی ئەوەی ناڕازی بوون لەڕژێمە فاشیزمە لەسێدارەی دەدا دواتر بەقسەی هەمان شا و فاشیزم بەناو شۆڕشی کوردی ئاش بەتاڵ پێکرد مەلامستەفای بارزانی .
جەلال تاڵەبانی لەسەر گۆڕی خومێنی و ئەتا تورک تاجە گوڵینەی دا دەنا ودەگیرا .
لەبیرمان نەچۆتەوە کە یەکێتی پێش هێزی سوپای پاسدارانی ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران کەوت بۆناو باشووری کوردستان هەروەها پارتی فەرشی سووری بۆ سوپای فاشیزمی دەوڵەتی تورکیا ڕاخستووە چەندین بنکە و بارەگای ئیتڵاعات و میت لەباشووری کوردستان هەیە بۆمەبەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لەدژی ئازادیخوازان و حیزبەئۆپۆزیسیۆنەکانی هەردوو دەوڵەتی فاشیزم ، هەر دەرئەنجامی ئەم سیاسەتی بۆگەناوی یەی پارتی و یەکێتی یە کە زیاتر لە ٣٠٠ لە هەڵسوڕاو کەسانی شۆڕشگێڕی ئازادیخوازی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان و تورکیا و باکوری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان لەناو باشووری کوردستان تیرۆرکراون .
دەرئەنجام :
هەتا ئەم دوو حیزبە پارتی ویەکێتی لەدەسەڵاتدا بمێنن لەباشووری کوردستان خەڵکی کوردستان بەگشتی بە بۆگەناوی سیاسەتی ئەم دوو حیزبە زیاتر دەبنە قوربانی و کۆمەڵگای کوردستان زیاتر وێران دەبێت . ئەم حیزبانە هێزی چەکداریان بۆئەوە نییە کە ئاسائیش وئارامی خەڵکی کوردستان بپارێزن چونکە ئەگەر بۆ ئەو ئامانجە بایه ئێستا هێزی مافیایی حیزبی و بنەماڵەیی نەدەبوو بەڵکو هێزی سەربازی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبوو !
ئەگەر دامەزراوەی حکومەتی لەباشووری کوردستان هەبایە ئێستا وەڵامی بەجێی خەڵکی ناڕازی چین وتوێژە جیاوازەکانی کرێکاران و مامۆستایان وفەرمانبەران بەدروستی دەدرایەوە کە بەدرێژایی تەمەنی بۆگەنی ئەم جۆرە دەسەڵاتە چەوسێنەرەی بنەماڵەکان خەڵکی ناڕازی لەشاقەکان خواست وداواکاری هێنانەدی ژیانێکی باشتر بەرز دەکاتەوە بەڵام ئەم دەسەڵاتەملهوڕانە خەڵک سەرکوت دەکات وزیندانی دەکات و دەکوژێت و تیرۆر دەکات وئاوارە دەکات .
کەوایه ئەوە ڕوونە ئەم جۆرە دەسەڵات و حکومەتە کوردی یە دوورە لەپارێزگاریکردنی ژیان وسەلاتی خەڵکی کوردستان ، ئەم حیزبانە چەکداری مافیان هەیە بۆئەوەی ئاسائیشی پارەکانیان بپارێزن لەکاتێکدا خەڵکی ناڕازی هاتە خیابان و شەقامەکان داوای ژیانێکی باشتری کرد !
چارەسەر :
خەڵکی کوردستان پێویستە هەرچی زووترە خۆی ڕێکخراوبکات لەدەرەوەی حیزبەکان ، لەناو بزوتنەوەیەکی جەماوەریدا کە ڕاشکاوانە ودڵسۆزانە ئامانجی هێنانەدی ژیانێکی باشترو ئازاد بێت هەر ئەم بزوتنەوە جەماوەرییە دەتوانێت سەلامەتی وئارامی وژیانی خەڵکی کوردستان زامن و مسۆگەریش بکات بەمەرجێک لەسەربناغەی ڕاوێژکاری و گفتوگۆی هاوپشتی و تێکۆشانی یەکگرتووانە پایەکانی خۆی بەهێزبکات .

Leave A Reply

Your email address will not be published.