تێکۆشانی هاودەنگی خەڵکی ناڕازی کلیلی هێنانەدی ژیانێکی باشترمانە!

0
سڵاو هاوڕێیان بەهیوام ئاسوودە وتەندروست باش بن خۆتان دەزانن بارودۆخی کوردستان لەڕوویی هەبوونی ناڕەزایەتی یە جۆراو جۆرەکان ڕۆژ دوایی ڕۆژ گەشە دەکات بەهۆی تەشەنەسەندنی چەوسانەوەکانی دەسەڵاتی چەوسێنەرو کۆنەخوازەوە.
هاوڕێیانی ئازیز :
*وێڕایی ئەوەی هەبوونی ناڕەزایەتی خەڵکی کرێکاروزەحمەتکێش لەئێستادا ناڕەزایەتی مامۆستایان و کرێکارو خاوەن نانەواخانەکان درێژەی هەیە .
*لەشاری کەرکوک و چەند نانوچەیەکی تری کوردستان ناڕەزایەتی درێژەی هەیە .
*هێرشکردنە سەر کچە مۆدیلەکەی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان لەلایەن بەشێکی زۆری خەڵکی باشووری کوردستانەوە بەهۆی ئەوەی لە دەرکەوتنێکی کاری مۆدێلی دا سینەی بەدەرکەوتووە !
هەرچەندە ئەو کچە سکاڵای لەسەر خاوەنکارەکەی تۆمار کردووە بەهۆی ئەوەی ئەو ڤیدۆیانەی بڵاوکراونەتەوە هی کارەکەیان نییە هی کاتی پڕۆفە وڕاهێنانی کارەکەیانە بەڵام ئازادیخوازان ویەکسانیخوازان دەبێت بەرگری لەوکچە بکەن کەناکرێت شکۆی ئینسانی بشکێندرێت .
*هاوڕێیانی ئازیز هەنگاوی پێویست ئەوەیە :
گرینگە کەبەیاخ بەڕێکخستنی ناڕەزایەتی یەکان بدرێت بەرەو هێنانەکایەوەی بزوتنەوەیەکی بەهێزی جەماوەری لەدەرەوەی حیزبەکانەوە کەبتوانێت ئاراستەی داهاتووی کۆمەڵگابەرەو ئاسۆی ڕوونتر بەرێت کە بتواندرێت هەنگاوەکانی هێنانەدی کۆمەڵگایەکی نوێ تروباشتر چالاکتر بکات.
 لەو چوارچێوەیەشدا کە پێویستە  مرۆڤە ئازادیخوازویەکسانیخوازو چەپ و کۆمۆنیست و شیوعی یەکان هێزی خۆیان بەهەبوونی ئەڵتەرناتیڤی چالاکی کرداری لە هەنگاو و خاڵی هاوبەشی ئازادیخوازی و چینایەتی دا چ لەجۆری یەکێتی و چ لە شێوەی ناوەندی پێکەوەیی چالاکی باشتر لەناو ناڕەزایەتی یە جەماوەرییەکان دڵسۆزانە لەمەیدانەکاندا دەنگی هەخوازانەی خەڵک بکەنە ئاراستەی ئاسۆی هێنانەدی کۆمەڵگایەکی کرداری باشتر و نوێ تر .
هاوڕێیان دروست ئەوەیە بەشێک لە هەڵسوڕاوانی کۆمۆنیست و ئازادیخواز ویەکسانیخواز لەناو ناڕەزایەتی شەقامەکاندا ووتارو هەڵوێستی هەقخوازانە وڕادیکاڵانەیان هەیە بەڵام دەبێت ئەوە بزانین ئەوە بەسنی یە بەڵکو پێویستە چ خۆیان کە بەکردار لەناو شەقام وخیابانەکانی خەڵکی ناڕازی دان لەهەمان کاتدا دەست بەرن بە پەیوەندی کردن بە هەڵسوڕاوانی تری جیاواز لەخۆیان لە شوێن و ناوەندە جیاوازەکانی شارو ناوچە جیاوازەکانەوە هەروەها ئەرکی هەموو لایەکە باشتر و دڵسۆزتر لەڕابردوو هەرچەندی بۆمان دەکرێت پشتیوانی وهەماهەنگکاری بکرێت لەگەڵ ئەو جۆرە کەسە ئازادیخوازو یەکساایخوازەکان بەئامانجی هەرچی زووترە هێنانەکایەوەی بزوتنەوەیەکی جەماوەری بەهێزی ئۆپۆزیسیۆنی واقیعی کە خاوەن ئەڵتەرناتیڤی ئینسانی بێت بۆ ئاڵوگۆڕو گۆڕانکاری ڕیشەیی لەکۆمەڵگادا .
*تێکۆشانی هاودەنگی خەڵکی ناڕازی کلیلی هێنانەدی ژیانێکی باشترمانە.
هەر بمێنن بەشادی
١٣/١/٢٠٢٤

وتەبێژی مامۆستایان وفەرمانبەران :دەڵیت هەتا داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت ئێمە ئێمە بەردەوام دەبێن لەتێکۆشانی مەدەنییمان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.