ئەگەری لەناوچونی ھەرێمی كوردستان

0

ئەڤین عزیز/ ستۆكۆلۆم

ھەرچەند لەرووی دەستوریەوە دانپێدانراوە لە چوارچێوەی عراقی فدراڵدا بەڵام
تا ئێستا چەند جارێك راستەوخۆ بە سەرانی ھەرێم وتراوە كە ئەزمونی ھەرێمی كوردستان نامێنێ دواجاریش لە دھۆك راستەوخۆ پێیان وترا،
لەراستیدا نەمانی ئەزمونی ھەرێم پەیوەندی بە رای ئەقلیمی و نێودەوڵەتیەوە نیە ھێندەی پەیوەندی بە گەندەڵی سەرانی خودی ھەرێمەوە ھەیە كە نەیانتوانیوە دەوڵەتداری بكەن و بەرپرسیارێتی ھاوڵاتیەكانیان ھەڵبگرن،
كاتێ بریاری نەمانی حكومەتێ دەدرێ كە یا ھی خەڵكەكەی نەبێ یان دەستدرێژی بكاتە سەر سنوری وڵاتێكی تر،
ئەوەی كە حكومەتێ دەھێڵێتەوە ھێزی نێونەتەوەی و ئەقلیمی نیە بەڵكو خودی خەڵكەكەیەتی،
بۆ نمونە ئەوەی پایەی بەھێزی حكومەتی سویدی راگرتووە خەڵكەكەیەتی، پێوانە بۆ حكومەتی راستەقینە بە دابەشكردنی ملكی گشتی نیە بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێ بوون وەك ئەوەی لە ھەوڵێرو سلێمانی دەیكەن بەڵكو پاراستنی خەڵكە،
بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەكان ئەو حكومەتانەی كە ناتوانن شكۆ و كەرامەتی ھاوڵاتیەكانیان بپارێزن مافی مانەوەشیان نیە لەدەسەڵاتدا،
حكومەتی ھەرێم ھەموو ئەو بنەمایانەی تێدایە و رەنگە زۆربەمان شاھیدی بینینی ئەو راپۆرتانە بین كە لەسەر مڵك و ماڵی بەرسەكانی ھەرێم لە دەرەوە بڵاو دەبێتەوە،
ئێمەی خەڵك ئەزمونی ھەرێمان بە خوێن دروست كرد بەڵام بەرپرسانی ئەمرۆ بەگەندەڵی لەناوی دەبەن، لە ھەرێمی كوردستان تا ئێستا:
-ھێزێكی یەكگرتوی ھێزی پێشمەرگەی كوردستانی نیە سەرەڕای ئەوەی ئەمریكیەكان چەندین جار ھەوڵی دامەزراندنی ئەو ھێزەیان داو پارتی و یەكێتی ڕێگر بوون،
بادینان لە ژێر دەسەڵاتی توركیا بە ھەبوونی ١٨ بنكەی سەربازی و كەركوكیش حەشدی شەعبی، كاتێ وەفدێكی خارجی رودەكاتە كوردستان دەبێ دە دیوەخان بكات بە پێچەوانەوە لەو وڵاتانەی كە حكومەتی راستەقینەی تێدایە وەفدە خاریجیەكان لە یەك درگاوە دێنە ژورو لە ھەمان درگاش دەبێ برۆنە دەر.
-حكومەتی ھەرێم سیستەمی پەروەردەیەكی یەكسان نیە بۆ منداڵانی نیشتیمان كە پێچەوانەی یاساكانی جاری گەردونی مافی منداڵانە.
-لە كوردستان سەرەڕای ھەبوونی حكومەتی ٣٢ ساڵە سیستەمی تەندروستی باش نیە، سەرانی حكومەت بۆ خۆیان بۆ سەرئێشەیەك دەچنە دەرەوەی وڵات بەس خەڵكەكەی دەبێ ئەو كەرتە تەندروستیە خراپە بەكار بھێنێ كە خۆیان باوەریان پێی نیە.
– نەبوونی سیستەمێكی كۆمەڵایەتی كە ھاوڵاتیان لە كاتی قەیران و كێشەدا بپارێزێ، سەرەڕای ھەبوونی ٣٢ ساڵ حكومەتی خۆماڵی كوردی و فرۆشتنی نەوت بە ملیۆنان دۆلار، تا ئێستا منداڵ و پیر لەسەر جادەكانن بۆ سواڵ وكاركردن، كەرامەتی ھەندێ ھاوڵاتیانی كوردی لە ژێر دەستی ڕێكخراوی خێرخوازی نێودەوڵەتیدایە، گەر حكومەتی راستەقینەی خەڵك بوایە شكۆ خەڵكەكەی دەپاراست و بەرپرسیارێتی ھاوڵاتیانی ھەڵدەگرت، نەك رێگە بدا ھاوڵاتیەكانی خێریان پێ بكرێ.
– لە كوردستان كەس بۆی نیە لەسەر گەندەلی بەرپرسانی حكومەت قسە بكات بەوەش حكومەتی كوردی وەك دیكتاتۆرێكی نوێ ناسێنراوە.
من پرسیارێكی زۆر جدیم لا دروست بووە كە ئەوەیە كە ھێندەی دكتۆراو بە قسەێ خۆیان شارەزا لە حكومەت راوتژكارن و ئیش دەكەن ئێمە لە حكومەتی سوید نیمانە پێم ناڵێن بۆ ئەوە ئەنجامی دەوڵەتداریەكەتانە؟!
یا ئیشی ئێوە تەنھا بەڵێ ئەزبەنیە!!!!!
دواجاریش دەمەوێ بڵێم: با حكومەت دوو ساڵ حكومەتم بداتێ بە قۆنتەرات وەك چۆن ھەرچی كەرتەكانی ترە بە یەكەی تایبەتی سپاردووە بۆ ئەوەی حكومەت بكەم بە حكومەتی خەڵك و ھەمان سیستەمی كۆمەڵایەتی و تەندروستی وەك ئەمەی سویدم لەوێ دروست بكەم.
Leave A Reply

Your email address will not be published.