لەدرێژەی سەرکوت چەوسانەوەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێراندا چالاکوانی کرێکاری زیندانی دەکرێت !

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /ئێران

شەریف محەممەدی، چالاکوانی کرێکاری خەڵکی شاری ڕەشت، ٣٧ ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر ە و تا ئێستاش لە زیندانی ناوەندیی سنە بە شێوەیەکی نادیار ڕاگیراوە.

بە وتەی سیرۆس فەتاحی، هاوسەری شەریف محەمەدی، ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە پەیوەندییەکی زۆر کورتی لەگەڵ کوڕەکەیدا هەبووە، دوای ئەوەی زیاتر لە مانگێک دەستبەسەرکرابوو.

شەریف محەممەدی ڕۆژی ١٤ی کانوونی دووەم لە کاتی هێرشی بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆر بۆ سەر ماڵەکەی خۆی لە شاری ڕەش دەستبەسەر کرا.

ئەم چالاکوانە  کریکارییە لە ٩ی کانوونی دووەم بە ئامانجی گوشاری دەروونی زیاتر لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی سنە گواسترایەوە و تا ئێستاش بە نادڵنیایی لەم زیندانەدایە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.