دەستگیرکردنی پەنابەران لەتورکیا

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/
ئەزمیر:
ڕێکەوتی 2/1/2024 لەناوچەکانی ئۆرلا و سەفیری هیسار سەر بەشاری ئەزمیر لەدووکاتی جیاوازدا 42 پەنابەر دەستگیرکران وە 51 پەنابەریش ڕزگارکران کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرت کرابونەوە ،
لەهەمان شار لەڕێکەوتی 1/1/2024 لەناوچەکانی مەندەریس و دیکیلی لەدووکاتی جیاوازدا 18 پەنابەر دەستگیرکران وە 47 پەنابەریش ڕزگارکران کە بەهۆی لەکارکەوتنی بزوؽنەری بەلەمەکەیانەوە ژیانیان کەوتبوە مەترسیەوە ،
.مۆغەڵا:
ڕێکەوتی 2/1/2024 لەناوچەی مەرماریس سەر بەشاری مۆغەڵا 25 پەنابەر ڕزگارکران کە بەهۆی لەکارکەوتنی بزوؽنەری بەلەمەکەیانەوە ژیانیان کەوتبوە مەترسیەوە ، لەهەمان شار لەڕێکەوتی 1/1/2024 لەناوچەی بۆدرۆم 27 پەنابەر ڕزگارکران کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرت کرابونەوە ،
ئایدن:
ڕێکەوتی 2/1/2024 لەناوچەی کۆاداسێ سەر بەشاری ئایدن 44 پەنابەر دەستگیرکران ، لەهەمان شار لەڕێکەوتی 1/1/2024 لەناوچەی دیدیم 35 پەنابەر ڕزگارکران کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرت کرابونەوە ،
چەنەککاڵێ:
ڕێکەوتی 1/1/2024 لەناوچەی ئایڤاچەک سەر بەشاری چەنەککاڵێ لە3کاتی جیاوازدا 39 پەنابەر دەستگیرکران وە 62 پەنابەریش ڕزگارکران کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرت کرابونەوە ،
بالکسیر:
ڕێکەوتی 1/1/2024 لەناوچەی ئایڤالک سەر بەشاری باڵکسیر 38 پەنابەر ڕزگارکران کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرت کرابونەوە .
هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا
Leave A Reply

Your email address will not be published.