نوێگەری زانست وزانیاری وزانین یەکێک لەدەرئەنجامەکانی

0
ئاوات ڕەسوڵ 🍃
ئەوە ڕوونە لەگەڵ گەشەکردنی زانست و زانیاری و گەشەی قبوڵکردنی یاساکانی دیموکراسی و ئازادی دا جۆری پەیوەندییەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
یەکێک لەو پەیوەندییانەش کە گۆڕانکاری لەخۆ دەگرێت پەیوەندی خێزانی و هاوسەرگیری یه کە بەپێی قۆناغەکانی گەشەسەندنی نوێگەری ودەرکەوتەکانی زانین و زانستەکان و ئازادی گۆڕانکاری بەسەردا دێت .
دواجار بەرەو ئاراستەی قبوڵکردنی ئازادی یەکان لەدەرەوەی بەرژەوەندی یە تایبەتییەکان و ناچارییەکان ئاراستەی سروشتی خۆی وەر دەگرێت بۆ مرۆڤەکان.
واتە بەپێی هەبوونی خۆشەویستێکی ڕاستەقینە لەپەیوەندی دا کە دووربێت لەبەئاکاڵاکردنی مرۆڤ پەیەوەندی یەکان درێژەی دەبێت.
ماوەی هەبوونی خۆشەویستی بۆ بەردەوامیش بەند دەبێت بە ماوەی خۆشەویستی ڕاستەقینەی کە هەردوولاوە ( وەکو مرۆڤ ) لە هەر لایەک لاسەنگی یان کەم تەرخەمی یاخود گۆڕانکاری بۆ هەبوونی پەیوەندی نوێ ڕووی دا لەوجێگایەدا هەنگاوی پەیوەندی خۆشەویستی کۆتایی پێ دێت بەبێ شکاندنی شکۆی ئینسانی یەکتری !!
ئەمەش دەر ئەنجامی گەشەی ووشیاری بەرپرسیارێتی یە کە بەجۆرێکە لەهەنگاوەکانیدا مرۆڤ بەهۆی هەبوونی ووشیاری یەوە ڕەچاوی پاراستنی شکۆی ئینسانی و مرۆڤایەتی یەکتری دەکات .
هەڵبته بۆقۆناغی ئێستا شێوازی خێزان و هاوسەرگیری تاڕادەیەک لەڕووکاری دەروەی دا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە بەڵام توانیوێتی پایەکانی خێزان و هاوسەرگیری بپارێزێت لە بەردەم شەپۆلی گۆرانکارییەکاندا.
ئەمەش بەهۆی ئەوەی زۆر بەهێز خۆی بە گۆشەگیری و گرینگی پێدانی ڕابردوویی یەوە کە بەپێویستی و گرینگی و ناچاری زانیوە ڕاگرتووە لێرەشدا یاساکانی ئایینەکان و دەسەڵاتەچەوسێنەرەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی و مانەوەی خۆیان هاوکاری مانەوەی ئەم جۆرەپەیوەندییەبوون لەناوەڕۆکدا کە یاسا و سونەتەکانی ڕابردوویی خێزان بپارێزرێت.
بۆ داهاتوو جیاواز دەبێت ئەگەرچی زۆریش قارەمانێتی نیشانبدرێت بۆ هێشتنەوەی بنەماکانی هاوسەرگیری و خێزانی ڕابردوو هەرگیز ناتواندرێت بەبەردەوامی وەک ڕابردوو لەژێر یاساکانی زەبرو زەنگ و زۆرەملێ و چەوسانەوە پایاکانی ناوەڕۆک و شێوازی هاوسەرگیری و خێزانی وەک ڕابردوویی سەدەکانی کۆن بمێنێتەوە .
کەوایە دەر ئەنجام شەپۆلی نوێگەری زانین وزانست و دیموکراسی و ئازادی لەگەڵ گەشەسەندنی لەناو پرۆسەی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و فەرهەنگی کۆمەڵگاکاندا دانە بەدانە ناوەڕۆکی پایاکانی پەیوەندییەکانی ناچاری و زوڵم وزۆری و زەبروزەنگی هاوسەرگیری و خێزان لەبەر یەکتری هەڵدەوەشێنێت .
ئەگەرچی سستەمی سەرمایەداریش هەروەکو سیستەمی دەرەبەگایەتی و کۆیلایەتی دەسەڵاتەکان و حکومەتەکان جۆری پەیوەندی یەکانی خێزان و هاوسەرگیری بە ئاراستەی بەرژەوەندی وقازانجی مانەوەی خۆیان کار لەسەر بەکاڵاکردنی جۆری پەیوندییەکان بەگشتی وپەیوەندییەکانی خێزان و هاوسەرگیری دەکەن کە ئەم قۆناغە بە کاڵاکردنی مرۆڤە بەگشتی هەتا دەتوانن مرۆڤ هەرزان فرۆش دەکەن .
گەشەی ووشیاری مرۆڤ هەنگاو دەنێت بۆ قۆناغێکی تر
دواتر لەشێوازی نوێگەری و بونیادی نوێگەری دا بە جۆرێکی ئارەزوو مەندانە کە لەسەر بنەمای یاساکانی ڕاستگۆیانەو متمانەی خۆشەویستی بێت جۆرێک پایەکان و شێوازی خێزان و هاوسەرگیری بەر هەم دەهێندرێت مەرجیش نییە لە جۆری پەیوەندییەکانی دا لە ڕابردوو بچێت بەڵکو ئەوە پێویستی وخۆشەویستی ڕاستگۆیانە و متمانەیە جۆرو ماوە و کات و هەنگاوی پەیوەندییەکان دیاری دەکات .
چارەسەر :
مرۆڤی سەرکەوتوو ئەوەیەکەبتوانێت ووشیاری بەرپرسیارێتی خۆی گەشەپێبدات بە گەڕان و خوێندنەوەی زانین و زانستەکان و فێربوونەکان لەپێناوی پاراستنی شکۆی مرۆڤایەتی و ژینگەی جوان .
واتە هەنگاوەکان و پەیوەندییەکان لەسەر بناغەی پاراستنی ئازادی و ماف و شکۆی ئینسانی و هەبوونی ژینگەیەکی جوان و ئارام بێت.
Leave A Reply

Your email address will not be published.