ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازییەوە
ئەمڕۆ کەسێک بەناوی (م.عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی)؛ لە سێ لێدواندا،
ئاماژە بەوە دەکات گوایە لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی کۆبوونەتەوە و هەردوولا پێیان باشە دەوام دەستپێبکاتەوە.
ئێمە وەکو ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی، لە کاتێکدا ئەم جۆرە لێدوانانە بە نابەرپرسانە و ناڕاست دەزانین و ڕەتیدەکەینەوە. هاوکات دووپاتی دەکەینەوە، بەردەوامین لە بایکۆت و تا داواکارییەکانی ناو دوا یاداشتمان و کۆتا بەیاننامەمان کە لە کۆیە لەسەر گڵکۆی شەهید مامۆستا هێرش خوێندرایەوە،
(ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانمان کردووە) خۆی لە پێنج خاڵی سەرەکیدا دەبینێتەوە جێبەجێنەکرێن، بەهیچ شێوەیەک بایکۆت ناشکێنین و دەرگای خوێندگاکان ناکەینەوە.
لە نزیکترین کاتدا ناڕەزایەتییەکان دەستپێدەکەینەوە و بە کردەیی هەموو میکانیزم و ڕێکارێکی جیاواز
دەگرینە بەر بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان.
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی
٢٠٢٤/١/٢