سینەماکارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا لە سوریا گیانی لەدەستدا!

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی / سوریا

گیانلەدەستدانی سینەماکارێکی سنەندجی لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سوریا.

مەنسوور کەریمیان سینەماکار خەڵکی شاری سنە شەوی شەممە لە کاتی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کوژرا.

مەنسوور کەریمیان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەیەکی فیلم لەم ناوچەیە بوو.

لە ٣ی بانەمەڕ لە ئەنجامی هێرشەکانی حکومەتی فاشیستی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سوریا دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.

هێرشەکانی حکومەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی سوریا و عێراق و کوشتنی دەیان کەس بە توندی شەرمەزار دەکرێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.