ئێران :سەرکوت و لە سێدارەدان درێژەی هەیە !!

0

ئەڵتەرناتیڤی سورایی / 

 ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ  بڵاوی کردۆتەوە کە محەممەد حەساری
تەمەن ٥٠ ساڵ و بەندکراوی کورد و خەڵکی کەنگەڤەر سەر بەپارێزگای کرماشان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٣ هاوڕێ لەگەڵ دوو بەندکراوی بەلووچ لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند، ناوەندی پارێزگای خوراسانی باشوور لەسێدارە درا.
هەروەها
وێنەیەک لە داوود عەبدوڵڵاهی، بەندکراوی مەزهەبیی کورد کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە لە تەنیشت  سامان یاسین، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری کورد کە هەردووکیان لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج لەبەنددان.
داوود عەبدوڵڵاهی، ڕۆژی سێشەممە ٥ی بەفرانباری ئەوساڵ، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج گواستراوەتەوە.
گواستنەوەی داوود عەبدوڵڵاهی بۆ ژووری تاکەکەسی لە حاڵێکدا بووە کە بەرەبەیانی چوارشەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣، سزای سێدارەی ئەیووب کەریمی و ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گەڵاڕێزان، سزای سێدارەی قاسم ئابەستە، دوو بەندکراوی مەزهەبیی کوردی خەڵکی مەهاباد و هاودۆسیەیی داوود عەبدوڵڵاهی، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ناوخۆی ئێران وکوردستان ڕۆژانە ڕێژمی ئیسلامی ئێران بەردەوامە لە درێژەدان بە جێبەجێکردنی یاسای دژە ئینسانی لەسێدارەدان هەر بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژانە بەندنکراوان لەژێر بیانوی جۆراو جۆردا لە سێدارە دەدات.
Leave A Reply

Your email address will not be published.