ڕاگەیاندنی دەنگی سەربەخۆی کرێکارانی گرووپی میللیی فوولادی ئەهواز

0
هەینی ۰۸-۱۰-۱۴۰۲ | 29-12-2023
مانگرتنی شکۆمەندی ئێمە لە وەرزێکی تازە لە هاوپشتی و یەکگرتوویی کرێکارانی ئەم بەشە گەورەیەدا، بەهێزەوە بەردەوامە.
لەم شەش ڕۆژەدا هەموو ئۆرگانەکانی دەسەڵات بەپێی سەهمیان لە تاڵانکردنی ئەم شیرکەتە، چاویان لە ناڕەزایەتیی ئێمە بڕیوە. ئەوان هەموو ڕێگایەکیان بەکارهێنا تا بە دروستکردنی تەفرەقە، بە سست کردنی ئیرادەی پۆڵایینی کرێکاران لەڕێگەی بەڵێنی پووچ و بێبنەما و گوشاری ئەمنیەتی و نیزامی داخوازییەکانمان بخەنە پەراوێزەوە.
لە بەرامبەردا، ئەوە ئێمە بووین کە بە کۆبوونەوەی پڕگڕوتین، بە کردەوەی هاوئاهەنگ، بە پێکهێنانی مەجمەعی عموومی و بە هاوفکری و هاودڵیی جەمعی، بەرەنگاری هەموو ئەم تاکتیک و بەڵێنە پووچانە بووینەوە. هەر لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەگەر قەرار بێت گرووپی میللی بکەنە گرێی میللی، بە دەنگی ڕەساتر و بە ڕێکخستنی دیاریکراوی خۆمان لەڕێگەی بڕیاری بەکۆمەڵی سێ هەزار کەسیمان، ئەهواز و خووزستان دەخەینە لەرزە.
خانەنشینان و کرێکارانی ئازیز‌!
ئێوەش بە خواست و دەغدەغەی هاوبەشەوە ڕێگایەک بێجگەلە ئیعتڕازات لەئاستی خەیابان و شارەکاندا نابینن.
دەوڵەتی ناکارامە و مافیای ئابووری دەست لەناو دەستی یەک لەڕێگەی تاڵانکردنی سەرچاوەی نەتەوەیی و سندووقە ماڵیەکان هێرشێکی بێوێنەیان کردووەتە سەر ژیان و گوزەرانمان.
ئێمە بۆ پێشخستنی داخوازییە کرێکارییەکان پێویستمان بە پشتیوانیی برایان و خوشکانی شاغڵ و خانەنشین هەیە. هەروەک هەموو مانگرتنەکانی پێشوو هاتووین تا لە ئەگەری درێژەی هەڕەشە و بایەخ نەدانی بەرپرسان، شان بە شانی هەموو کرێکاران و هاوکارانی سەنعەتگەر و خانەنشینی کشوەری و تەئمینی ئیجتماعی، تۆفانێک لە مافخوازی بخەینە ڕێ.
هەروەک دەزاننن ئێمە کرێکارانی فوولاد بەدژی ستەم و بێداد بەشەڕ دێین.
دەنگی سەربەخۆی کرێکارانی گرووپی میللیی فوولادی ئەهواز
٧ی بەفرانباری ١٤٠٢
Leave A Reply

Your email address will not be published.