کۆڵبەری !!

0

کۆڵبەری  کۆڵەبارێکە

لەمەینە توو چەرمەسەریە! ‌

منی کۆڵبەر لەگەرمادا

لە چلەی زستان و سەرمادا ….

بۆتیکێک نان

لەخاکی خۆم ….

ئەسوتێم و ئەبم بەمۆم !

تەمەنی من

هەربەجوانی وا ئەفەوتێ….

وەکووشەمع

زووئەسوتێ !!

مردن لە سەرسەرم

وەکو  هەڵۆ لەنگەرئەگرێ….

پاسەوانی سەر سنوریش

بۆکوشتنم

سەنگەر ئەگرێ!

*ئەستی خدری

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.