شەکریان شکاند ، سەریان دای لەبەرد!
شەماڵ عادل سلیم..
سەریان دای لەبەرد! ئەوانەی دەڵێن خانەوادەی شەهیدەکان دوژمنی حزبن !
ئاخر کاتێک منداڵە شەهیدەکان لەسەنگەری حزبەوە و لە جەرگ سووتاویەوە ڕەخنە لە سەرکردایەتی حزب دەگرن و دەڵین : ( بۆ واتان لەو حزبە کرد کە باوکمان بەخوێن داری حزبی ئاوداوە،
کە چی ئێوە لە ڕەگەوە وشکتان کرد) ، ناهەق نین ، چونکە خەفەت بۆ خوێنی باوکیان دەخۆن ، خەفەت بۆ نەهامەتی و خێرلەخۆنەدیوی خۆیان دەخۆن .
کەچی (سودمەندێک )بەکەیفی خۆی رەقەم لێ دەدات و دەڵیت ( ئێوە کێشەی شەخسیتان لەگەل سەرکردایەتی حزب هەیە ) !!!
بێ ئاگا لەوەی کە بە پێێ پەیڕەوی ناوەخۆ ی حزب ، (سکرتێرو سەرکردایەتی حزب بەرپرسن لەو رەوشە ناهەموارەی کە حزبی تێ کەوتووە) ! من لەبری هەموو منداڵە شەهیدێکی حزب قسەدەکەم ،
من لەبری هەموو دلسۆزێکی حزب قسە دەکەم و دەڵیم ؛( ئێمە ، دژی حزب نین ، چونکە حزب ، حزبی خۆمانە ، بەڵام ئێمە دژی گەندەڵەکانی نێو حزبین .
ئەوانەی بازرگانی بە خوێنی ئازیزانمان دەکەن . ئێمە لەسەنگەری حزبەوە قسەی خۆمان دەکەین ،
و دژی حزب نین ، باش بزانن ، ئەوە ئێمەین ، بەرگری لە خوێنی شەهیدانمان دەکەین ، نەک ئێوەی بەناو شیوعی . لەکۆتایدا دەپرسم :
( ئەرێ بەراست دەبی کيشەی شەخسی پێشمەرگەیەکی دێرین ، زیندانێکی سیاسی ، تێکۆشەريکی دێرین ، و کورەشەهیدک لە گەڵ سەرکردایەتی حزب چی بێت ) ؟
سەربەرزی بۆ خانەوادەی شەهیدانی حزبی فەهد و روو ڕەشیش بۆ گەندەلکاران و بازرگانانی حزب .