ئه‌شكه‌نجه‌دانی كۆڵبه‌ران له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە
بەگوێرەی سەرچاوەی زانیاری یەکان کەلە تۆڕەکۆمەڵاتی یەکان بڵاوکراوەتەوە لەسەرەتایی شوباتی ٢٠٢١ هەشت کۆڵبەری زەحمەتکێش کە خەڵکی شاری پیران شارن لەلایەن هێزە چەکدارە فاشیستەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر دەکرێن ،دواتر ئەشکەنجە وئازار دەدرێن ،هەروەها سەرجەم کەلوپەلەکانیان لێ دەست بەسەر دەکەن.
به پێی هه‌واڵی بڵاوکراوە هه‌شت كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “ره‌سوڵ خالێدی“، “مێهدی خالێدی“،” قه‌سیم“،“جه‌لال“، “محه‌ممه‌د” و “به‌شار” خه‌ڵكی گوندی “سیگركان” و دوو كۆڵبه‌ری دیكه كه ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه، له لایه‌ن هێزه سنووریه‌كانی ڕژیمه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراون و سووكایه‌تییان پێكراوه و پاش وه‌رگرتنی به‌رتیلی سێ میلیونی و زه‌وت كردنی باره‌كانیان، ئازاد كراون.
