بەیانی کۆتایی دووەمین کۆنفڕانسی سەنتەری بەرگری لە مافەکانی مناڵانی کوردستان
2023.12.21 سەنتەری بەرگری لە مافەکانی مناڵانی کوردستان دووەمین کۆنفڕانسی خۆی لە شاری سلێمانی لە هۆڵی مناڵپارێز ئەنجامدا ..
بە ئامادەبوونی نزیکەی چل ئەندام و نوێنەری پارێزگارو کاروباری ناوخۆ نوێنەری یاسایی دادگاو چەندین میوان وبەشێکی بەرچاو لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ..
شایەنی باسە بەرنامەو پلاتفۆڕمی کۆنفڕانس بەو شێوەیە چووە پێشەوە کە پێشتر بۆی دانرابوو سەبارەت بە ڕاپۆرتی کاروچالاکییەکانی سەنتەرو هەڵسەنگاندنی پەیڕوی ناوخۆ پڕۆژەو میکانیزمی کاری ئایندەمان گفتوگۆ مناقشەیەکی زۆر گەرم وگوڕکرا لەسەر کۆی ئەجندای کۆنفڕاسەکە ..
هەروەها جێگای خۆشحاڵییە کە دەستەیەکی ( بۆرد )ێکی تازە دانرا بۆ بەڕێوەچوونی سەنتەری مناڵان کە پێکهاتبوون لە پانزە کەس بە پێ پسپۆڕیان ئەرک و بەرپرسیارێتی کاروچالاکییەکانی سەنتەر لە ئەستۆ دەگرن …
هەروەها لەپاڵ ئەمەشدا فلیمێکی دۆکۆمێنتاری وپێشانگایەکی فۆتۆگرافی کاروچالاکییەکانی سەنتەر نمایشکراو …
پاشان بڕیاردرا کە سەرجەم ڕاسپاردەو بڕیارو پێشنیارەکان کە لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشکەشکرا لە دوای کۆنفڕانس بە گرنگییەوە کاریان لەسەر بکرێت ….
لە کۆتاییدا زۆر سوپاسی تۆڕی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوی مناڵپارێزی کوردستان و چەند کەسایەتییەک کرا کە سپۆنسەری ئەم کۆنفڕانسەیان گرتبووە ئەستۆ ….
سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵانی کوردستان
2023.12.21
