لە شارۆچکەی چوارقوڕنە: دوو ڪەس ڪوژران !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /فەرمان چۆمانی
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرواری ۲۰۲۳/۱۲/۲۲ هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی بیتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە ئاگادار ڪرانەوە لە ڕووداوێڪی تەقە ڪردن ڪە بەهۆی ڪێشەی ڪۆمەڵایەتیەوە لە نێوان دوو لایەنەوە ڕوویداوە و بەو هۆیە ڪەسێك دەست بەجێ گیانی لە دەست داوە و ڪەسێڪی دیکەش برینداربووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویست، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی ئەویش لە خۆشخانە گیانی لەدەستدا” پۆلیس ڕاشیگەیاندووە “کوژراوەکان هەریەڪەی لە لایەنێکی ڕوداوەکەیە.
دوای ئەنجامدانی پشڪنینی توێڪاری لە پزیشڪی دادی ڕانیە تەرمەڪان ڕادەستی ڪەس و ڪاریان دەڪرێنەوە”.
هاوپێچ وێنەی یەکێک لە کوژراوەکان بە ناوی مستەفا حاجی
