ئاگاداری::ماوەی مانگێکە کۆچ بەرێک بێ سەروشوێن وبێ هەواڵ و زانیارییەلەبنەماڵەکەی تکایە هاوکارمان بن لەهەبوونی هەرزانیارێک!
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
ئاگاداری :
كه مال محه مه د براخاسه لەدایک بوویی ساڵی ١٩٧١ .کە خەڵکی گوندی خەرابە نزیک عەربەتی شاری سلێمانی باشووری کوردستان عێراق ،ڕێگای چوونە بۆ وڵاتانی ئەو روپایی گرتۆتە بەر .

ئامانجی ئەوەبووە کە بگات بە وڵاتی بەریتانیا بەپێی زانیاریەکانی نزیک لەخانەوادەکەیان لە ٢١/١١/٢٠٢٣ پەیوەندی کردووە بە خانەوادەکەیانەوە پێیانی ڕاگەیاندووە کە لە وڵاتی بۆسنەیە بەڵام لەکاتەوە واتە لە ٢١/١١ هیچ هەواڵی نییە .
لەئێستادا خێزان وبنەماڵەکەی نیگەرانن لەوەی کەبێ هەواڵ وزانیارین لە ناو براو ، هەر بۆیە داوا لە ئێوەی بەرێز دەکەین کە بەهەرجۆرێک هەواڵی دەزانن ئاگادارمان بکەنەوە لە ڕێگای ئەم ئیمێلەوە
[email protected] |
یان ئەم ژمارە تەلەفۆنەوە (٠٠٣٣٦٣٨٨٧٥٦٨٥) بۆئەوەی ئێمەش خانەوادەکەی ئاگاداربکەینەوە.
هیوای سەلامەتی وتەندروست باشی بۆ بەڕێز کەمال محەمەد دەخوازین
لەگەڵڕێزدا
دوا وێنەی کەمال محەمەد

*تێ بی نی ::ئەم وێنەیە دوا وێنەیە کە بڵاوی کردۆتەوە
