گەنجێکی باشووری کوردستان خنکا بە هۆی ژێڕئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی فەڕەنسا !

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /فەرەنسا
بەپێی زانیاری ڕاگەیاندنەکانی پۆ لیسی  فەرەنسا  لەکەناراوەکانی گراڤیلین (باکوری فەڕەنسا) (کەناڵی ئینگلیز  دوای ئەوەی بەلەمەێکی کۆچبەران کە هەوڵیان دەدا لە کەناڵی ئینگلیزی بپەڕنەوە کە ژمارەی  66کەسی تێدابووە ژێر ئاو کەوتوون.
هەروەها لەدرێژەی زانیارییەکان دا هاتووە کە لە کاتژمێر ١٢:٣٠ شەوی پێنچ شەممە ١٤/١٢/٢٠٢٣ بەلەمێک توشی ڕووداوی وەرگەڕان هاتووە ،بەهۆی ئەوەی کۆچبەرەکەیان  بەلەمەکەیان پەکی کەوتووە بەوهۆیەوە کۆچ بەران کەوتونەتەناو ئاوەکەوە و بەشێک لەکۆچ بەران بێ سەروشوێنن .
بەپێی زانیارییەکان یەکێک لەکۆچبەرەکان خنکاوە وگیانی لە دەستداوە ،ناوی ڕاوێژ شێخ ڕەئوف
خەڵکی گوندی لۆتەری سەر بە شارۆچکەی بنگرد لە پارێزگای سلێمانی  لە باشوری کوردستانە .
شاوی باسە لەم ساڵ لەساڵی ٢٠٢٣  بەگیان لەدەستدانی ئەم گەنجەوە تائێستا ٢٤ کەس گیانی لەدەستداوە لەئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا خنکاون.
.
Leave A Reply

Your email address will not be published.