نا بۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان وئەنجومەنی پارێزگاکان.بەڵێ بۆ بایکۆت.بەڵێ بۆ گەشەدانی تێکۆشانی بزوتنەوەی جەماوەری

0
نا بۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرڵەمان وئەنجومەنی پارێزگاکان
بەڵێ بۆ بایکۆت
بەڵێ بۆ گەشەدانی تێکۆشانی بزوتنەوەی جەماوەری
لەگەڵ هەبوونی بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەڕلەمانی پێویستە تێکۆشانی جەماوەری ئەڵتەرناتیڤی هێنانەدی ژیانێکی باشتربێت.
خەراپترین هەنگاوی حیزبە چەپ وشیوعییەکان ئەوەیەکەبەشداری هەڵبژاردنێکی پەرڵەمانی و ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەن.
لەکاتێکدا زۆرینەی خەڵک چەوساوەو هاڕدراوی دەستی جۆری سیستەمە کۆنەخوازوچەوسێنەرەکەیە لەجیاتی گرینگی دان بە ڕێکخراوبونی بزوتنەوەی کرێکاری وخەڵکی ناڕازی لە ناو بزوتنەوەیەکی جەماوەریدا کەئامانجە چینایەتی یەکانی خەڵکی کرێکاری وزەحمەتکێش لەخۆبگرێت ئەو جۆرە ڕێکخراو وحیزبانەش لەژێر بانگەشەی شیوعی بوون وچەبوونیان بەئاوازی هێزە ڕاست ڕەو وکۆنەپارێزەکان بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرڵەمانی وئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەن!
ئەمەش ڕێک دژایەتییە بە بەرژەوەندییەکانی بزوتنەوەی کرێکاری و خەڵکی ناڕازی وهەر جۆرە بیروباوەڕێک کە ئامانج وتێکۆشانی بۆ ئاڵوگۆڕو گۆڕان لە سیستەم ودەسەڵاتی چەوسێنەرو کۆنەخوازی کۆمەڵگا بێت .
لەبەرئەوەی بەهەر جۆرێک بانگەشە بکەن بەمانایی هاوڕابوونیانە بەجۆری سیسیەم ودەسەڵاتی چەوسێنەر وکۆنەخواز ونایەکسانە کە لەدوایی ئەم جۆرە هەڵبژاردنەوە ئاراستەی چەوسانەوە وسەرکوت ونایەکسانی وبێکاری وهەژاری زیاتر دەکات .
بە تێڕوانینی ئێمە گرینگترین وپێویسترین هەنگاو کە خەڵکی کرێکارو خەڵکی ناڕازی بەگشتی و تەواوی هێز وڕێکخراواو و حیزبە کۆمونیست وشیوعی وچەپەکان بەتایبەتی ئەوەیە بەهیچ جۆرێک بەشداری لەهەڵبژاردنی پەرڵەمانی وئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا نەکەن و بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن.
چارەسەر ئەوەیە کەئەڵتەرناتیڤی ئینسانی وەک هێنانەکایەوەی نەخشە ڕێگایەک بۆ ڕزگاری کۆمەڵگا هەنگاوی کرداری بۆ بهاوێژن ئەویش بە :
١- هەنگاوی کرداری ئەوەبندرێت کە ڕاشکاوانە و ڕاستگۆیانە دەست بەگفتوگۆی کراو لە نێوان خەڵکی ناڕازی بە هەموو چین وتوێژە ناڕازییەکانەوە  واتە مامۆستایان و فەرمانبەران …هیتد وخەڵکی کرێکاروزەحمەتکێێش کاری لەسەر بکرێت ئەمەش بەئامانجی هێنانەکایەوەی بزوتنەوەیەکی جەماوەری کە ئامانجی کەم کردنەوە ونەمانی نایەکسانی وهەژاری وبێکاری و هێنانەدی خواست وداواکاری خەڵکی ناڕازی بێت.
٢- کەحیزب وڕێکخراوە کۆمۆنیست و چەپ وشیوعی یەکان و ئازادیخوازویەکسانیخوازەکان بانگەشەی تێکۆشانی هێنانەدی ئازادی و یەکسانی وبەرابەری یان کۆمەڵگایەکی باشتر دەکەن!
پێویستە دەست  بە هەنگاوی کرداری وتو وێژو گفتوگۆی کراوە و ڕاشکاوانە بنێن بۆ هێنانە کایەوەی ئەڵتەرناتڤێکی چالاکی وکرداری هاوبەش و یەکگرتوانە ئەگەر لەسەر یەک چالاکی وکاری هاوپشتی ڕێکەوتن بکەن بۆ تێکۆشانی هاودەنگی لەهەمانکاتیشدا پاڵپشت وپشتیوان بن بۆ هێنانەکایەوە وگەشەدانی بزوتنەیەوەیەکی جەماوەری کەبتوانێت بەئەڵتەرناتیڤێکی ئینسانی هەنگاوی جەماوەری بنێت بۆ هێنانەدی ژیانێکی باشتر.
بژی تێکۆشانی جەماوەری خەڵکی ناڕازی بۆ هێنانەدی ژیانێکی باشتر
سەرکەوتوبێت تێکۆشان بۆ هێنانەدی نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی
ناوەندی  ڕاگەیاندنی
ئەڵتەرناتیڤی شورایی
نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی
١٣/١٢/٢٠٢٣
Leave A Reply

Your email address will not be published.