بۆ تۆ (بۆ ئەو مرۆڤەی نەهامەتی دەیهەوێت چۆکی پێدابدات)

0
شیعری : عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)
مەودای نێوان چرکەیەک و خەونێک تەنها بڕیارێکە
گەر گوزەر کا بە هۆش و بیر
پشووی نێوان جەستەی ماندوو و گیرفانی خاڵیت هێژای من
هەناسەی تووڕەبوونێکە،
گەر لێی وردبییەوە هاوڕێی ژیر
ئەوەی تۆ پشتت پێداوە سووکناییەکەی ژیان نییە،
کێوێکە لە مەینەتی و خەم
بەسەر شانی باڵەخانەی بێ پەنجەرەی بەختەوەریت
تراژیدیای ئەم ژیانە دەقگرتووەی نێو خەم ئازار،
بۆ خاوەن پارە و دەسەڵات
بەهاری پڕ لە گوڵزارە و
بۆ تۆی نەدار و بەشمەینەت
پایزێکە؛ هەموو ڕۆژێ تیای دەوەریت.
بێدار بەوە و هەستە هاوڕێ
دەبا ڕیشی ماش و برنجت
نەبێت بە باعیزی چەکەرەی ئومێدی خەونێکی نوێ
بۆ کوژانەوەی چراکانی ڕێی هیوات نەبێت بە ڕەشەبای دزێو
هەستە گیرفان خاڵی لە پارە و دەرامەت؛
ئەی دڵ پڕ لە خۆشەویستی
بۆ داهاتووی ڕووناک و گەش ببە بە تەتەری بزێو
٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢
Leave A Reply

Your email address will not be published.