ئێران:جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی حامیدرەزا ئازاری کە تەمەنی نەگەیشتۆتە ١٨ ساڵ!

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

حوکمی ئێعدامی حامیدرەزا ئازەری، کە تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری سەبزێوەری سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

ئەم منداڵە تاوانبارە پێشتر تۆمەتی کوشتنی لەسەر بووە و دوای دەستگیرکردنی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی کە بە  ڕێکخراوی هانگاو  دراوە،ئەم ڕێکخراوە ڕێکخراوێکە داکۆکی لەمافی مرۆڤ دەکات و گرنگی بەپاراستنی شکۆی ئینسانی دەدات لە ئێران وڕۆژهەلاتی کوردستان .

 

لە ڕاگەیاندنی ئەم ڕێکخراوەدا هاتووە کە  حەمیدرەزا ئازاری لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا تەمەنی ١٦ ساڵ و ٨ مانگ و ١٨ ڕۆژ بووە و لە کاتی لەسێدارەدانیدا تەمەنی تەنیا ١٧ ساڵ و ٣ مانگ و ١٤ ڕۆژ بووە.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.