لە ئێران: مامۆستایەکی زمانی کوردی بە یازدە ساڵ زیندانی کرا !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /شاری سنە
سیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی بە یازدە ساڵ زیندانی کرا .
بەپێی زانیاری بلاوکراوی ڕێکخراوی هەنگاو تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، سیوان ئیبراهیمی،
مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی کۆمەڵایەتی-فەرهەنگی “نۆژین “، لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سنە بە کۆی گشتی ١١ ساڵ زیندانی کرا.