بەهۆی نەدانی کرێی مانگانەوەلەلایەن دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە ،مامۆستایەک خۆی سوتاند !!
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ بەردە ڕەش
ماوەی چەندین مانگە هەق دەست و کرێ وموچەی فەرمانبەران و مامۆستایان بە بیانوی جۆراو جۆر نادرێت و وانە بێژان و مامۆستایان و فەرمانبەران چەندەها ڕۆژە لەخیابان وشەقامەکانی شارو شارۆچکەکانی باشوری کوردستان ناڕەزایەتی وخۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و دوای هەق دەست وکرێ وموچەکانیان دەکەن لەکاتی خۆی دا بەڵام دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی داواکاری یەکانی مامۆستایان وفەرمانبەران نادەنەوە و داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێ ناکەن.
بەهۆی بارودۆخی خەراپی ژیانی مامۆستایانەوە ئەوا مامۆستایەک خۆی سوتاند وگیانی لەدەستدا.
یاسر نایب، مامۆستای وانەبێژە لە قەزای بەردەڕەش-ی سەر بەپارێزگای دهۆك، دوای ئەوەی ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدات، لەسەربانی ماڵەكەی خۆی خستە خوارەوەو گیانی لەدەستدا.
ئێمە لە هاوڕێیانی ئەڵتەرناتیڤی شورایی سەرەخۆشی لەخانەوادە وهاوڕێ وئازیزانی مامۆستا یاسر دەکەین هاوبەشی خەمیانین .
بەهیواین دوا ناخۆشیان بێت و یادی مامۆستا یاسر بەرز و بەرێزبێت .