بۆ کەرکوک چی بکرێت خاسە ؟!!

0
فارۆق عبداڵلە
* ئەگەر جارێک بە قەناعەتەوە( نەک بە جوینەوەی ئیدیعا و هاتوهاواری بازرگانەکانی کوردایەتی )پێمانوابێت کە کێشەی قەومی هەیە لە کەرکوک ، ئەوا سەدجار ئەبێت قەناعەتمان هەبێت کە تەواوی حیزبەکانی ئێستا نەک دەرمانی ئەو دەردە نین بگرە خۆیان سەرچاوەیەکی ئەو دەردەن ….
** حیزبە کوردی و عەرەبی و تورکمانەکانی کەرکوک خەریکی هاندانی قەومی و مەزهەبی و خراپ کردنی پەیوەندی نێوان نەتەوەکانن لە کەرکوک نەک چارەسەر…..
* ئەم حیزبانە ناوێرن بەجدی باس لە ئارامی و پێکەوەهەڵکردن و ئاشتی نێوان نەتەوەکانی کەرکوک بکەن ،لەبەرئەوەی ئەم زالوانە لەسەر خوێن و ململانێ و شەڕەدەنوکی قەومی ئەژین و پێکەوەهەڵکردن و ئاسایشی کۆمەلایەتی نێوان نەتەوەکان زەمینەی بازرگانی و دزی ئەم حیزبانە تێکدەدات و ئەبێت دەڕابەی حیزبەکانیان دادەنەوە….
** ئاخر بەڵینی چی بە نەتەوەکانتان ئەدەن : ئەوە حیزبە کوردییەکان ئەبینن چ کارەساتێکی خولقاندووە بۆ قەومەکەیان لەکوردستان.
ئەوە حیزبە عەرەبییەکان ئەبینن چ کاولەیەکیان خولقاندووە بۆ قەومەکەیان لە عیراق.
ئەوە حیزبە تورکمانییەکان ، ئەمان باشن چونکە هیچ کارەساتێکیان نەخولقاندووە ! لەبەرئەوەی خۆیان ئەسلەن خولقاوی ناو خەڵکی تورکمان نین و ئۆفیسێکی موخابەراتی خولقاوی تورکیان و ناتوانن کەرکوک کاول بکەن چونکە خۆیان کاولەن و قەومەکەیان فرۆشتوە بە برێک لیرەی ئەردۆغانی ، چی لەوەزیاتر؟!
  *** هەربەڕاستی خەڵکی کەرکوک جگە لەبایکۆتی ئەم حیزبانە و هەڵبژاردنەکانیان و فڕێدانی دروشمەکانیان بۆ ناو چەمی خاسە چی خاسە بیکەن بۆ کەرکوک ؟
Leave A Reply

Your email address will not be published.