کۆڵبەرێکی زەحمەتکێش لەلایەن هێزەکانی ئەمنی یەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە بریندارکرا !!

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی/

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٤٠٢، واتە لە ١/١٢/٢٠٢٣ئەمیر محەمەدی کۆلبەر خەڵکی گوندی “کیسلە” لە بەشی ناوەڕاستی شاری سەلاس باباجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسدارانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران  لە ناوچەی سنووری نۆسوود بریندار بوو.

بەپێی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکان بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لەم کۆڵبەرە  کردووە و قاچی بریندار کردووە.

شیاوی باسە بەپێی زانیارییەکان بەردەوام ڕۆژانە کۆڵبەرانی زەحمەتکێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە تەقەیان لێدەکرێت و دەکرێنە قورانی بەسەختی بریندار دەکرێن یان گیان لەدەستدەدەن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.