دیسان مەرگی مناڵان !!

0

بەداخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ 2023.12.2 لە ناحییەی بازیان لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ کۆمەڵێک تاوانبار دوای ڕوودانی تەقەیەکی زۆر منداڵێک کە لە شوێنی ڕووداوەکەو بەردەم ماڵەکەیان دەبێت بە هۆی دەنگی تەقەوە باری دەروونی تێک دەچێت پاش ئەوەی دەبرێتە نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدات .

 

ئێمە لە سەنتەری بەرگری لە مافەکانی مناڵانی کوردستان وێڕای پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی دایک وباوک وکەسوکاری ئەم مناڵە دەکەین هاوکات ڕایدەگەیەنین کە بەداخەوە ژینگەی کودستان ژینگەیەکی نائارام و ناتەندروستە بۆ مناڵان کە ڕۆژ نییە هەواڵی جەرگ بڕو کارەساتی ناخ هەژێن نەبیستین .

 

لەم جۆرە ڕووداوانە ڕاستە تاوانباری ڕاستەوخۆ دیار نییە ، بەڵام هۆکاری سەرەکی ڕووبەڕووبوونەکەیە لەگەڵ تاوانباران کە دەست بەجێ مناڵەکە لە ترسا گیانی لەدەستداوە ، هەرچەندە کەسوکاری ئەم مناڵە داواو سکاڵایان لەسەر کەس نییە ، بەڵام پێویستە حکومەت قەرەبووی مادی و معنوی بۆ ئەم خێزانە بکاتەوە چونکە هۆکاری گیان لە دەستدانی مناڵەکەیان ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە بووە .

 

هاوکات پێویستە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانباران پلان وتاکتیکی جۆراوجۆر بەکار بهێنن تاکو کەسانی بێ تاوان نەبنە قوربانی ئەم جۆرە ڕووداوانە بۆیە بە کەمترین زیان دەربچن .

سەنتەری بەرگری لە مافەکانی مناڵانی ‌ کوردستان

2023.12.2

Leave A Reply

Your email address will not be published.