هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی مامۆستایان بەردەوامە

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

عومەر چاوشین

کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 27/11/2023 گردبوونەوەی بەشێک لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی ڕانیە، لەبەردەم پەروەردەی ڕانیە بەڕێوەچوو.

 

ئەو گردبونەوەیە هاوکاتە لەگەڵ دەربڕینی ناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی کوردستان،

دوای ئەوەی کە لە ڕۆژی یەک شەممە 26/11/2023 ڕێگری لە مامۆستایان و فەرمانبەڕانی ناڕازی کوردستان کرا لەلایەن دەسەڵاتدارانی عیراق و دەسەڵاتی خۆماڵی کە مامۆستایان هەوڵیاندا ناڕەزایەتیەکانیان بگوازنەوە بۆ بەغدادو لە بازگەی چیمەن لەنزیک شاری کەرکوکی خێرلەخۆنەدیوو،

 

بازگەیان پڕ پڕ کردبوو لە چەکدارانی ڕەگەزپەرستی عیراقی نەغرۆبوو لە گەندەڵیدا.

 

لە گردبونەوەی ئەمڕۆدا بەڵێنی ناڕەزایەتیەکانی ڕابردوو نوێکرایەوەو مامۆستایان دەسەڵاتیان ئاگادارکردەوە کە بایکۆت و ناڕەزایەتیەکان بەردەوامن و پێویستە دەسەڵات بێتە ژێرباری داخوازیەکانی خەڵکی ناڕازی کوردستان .

 

خۆپیشاندانی شاری پێنجوێن

گەرمیان

شاری سلێمانی

شاری چەمچەماڵ

شاری سەیدسادق

شاری کۆیە

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.