هونەرمەند “تاهیر خەلیلی” لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد

0
 ئەڵتەرناتیڤی شورایی /عومەر چاوشین
ئەمڕۆ 26؍11؍2023 لە شاری سلێمانی تاهیر خەلیلی لە نێو ماڵەکەی خۆی بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد. بەپێی زانیاریەکان ئەو هونەرمەندە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری بۆکان لە دایک بوو.
لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە گوێی لە دەنگی ھونەرمەندە ناودارەکانی کورد گرتووە و یەکەم بەرهەمی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بڵاو کردۆتەوە،
هەروەها لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا کۆنسێرتێکی لە تەلەفزیۆنی تاران ساز کرد و دواتریش بەرهەمەکانی لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆ سنە دەنگیان دایەوە. یەکێک لەو بەرهەمانەی هونەرمەندی کۆچکردوو کە گوێگرێکی زۆری هەبووە گۆرانی لە قەندیلی سەربەرزەوە بووە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.