ڕێگا بە مامۆستایانی ناڕازی نەدرا بچنە شاری بەغداد لە عێراق !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / عمر چاوشین
لەدوایی ئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بێ وەڵام بوون لە جێبەجێ کردنی خواست و داواکارییەکانیان لە لایەن بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگای ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانەکانیانەوە لە کوردستان، هەر بۆ هێنانەدی خواست وداواکارییەکانیان مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی ڕایانگەیاند کە ناڕەزایەتی وخۆ پیشاندانەکانیان بگوازنەوە بۆ شاری بەغدادی عێراق .
بەپێی زانیاریەکان سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٦/١١/٢٠٢٣ ڕۆژی یەک شەممە ٣١ پاسی مامۆستایانی ناڕازی بەڕێکەوتن بەرەو بەغداد بۆ گەیاندنی داواکاریەکانیان، بەڵام لە یەکەم بازگەی حکومەتی عێراق لە چیمەن رێگریان لێکرا بەهۆکاری جیا جیا”
خواست و داواکارییەکانی مامۆستایان بریتی یەلە :