عەباس عەلی چالاک، مامۆستایەکی دیاری دەڤەری شێلادزێی سەر بە پارێزگای دهۆک لە کوردستانی عێراق، ماوەی زیاتر لە ٤٨  کاتژمێرە بێسەروشوێنە.!

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / دەهۆک
بە پێی سەرچاوەی هەواڵ وزانیارییەکان کە نزیک لەخانەوادەی عەباس عەلی  ناوبراو  عەباس عەلی پێش ڕفاندنی لەلایەن هێزە دەمامکدارەکانەوە، نامەیەکی دەنگی ناردووە بۆ یەکێک لە کەسە متمانە پێکراوەکانی  لەنامەکەدا باسی ئەوەی کردووە کە داواییان لە باوکی کردووە کە کوڕێ خۆت بێنە بۆلامان .
لەدوایی ئەو نامەدەنگی یەوە  ئەم چالاکوانە مەدەنییە شوێن بزربووە .
عەباس عەلی چالاک، مامۆستایەکی دیاری دەڤەری شێلادزێی سەر بە پارێزگای دهۆک لە کوردستانی عێراق، ماوەی زیاتر لە ٤٨  کاتژمێرە بێسەروشوێنە.
سەلامەتی گیانی مامۆستا عەباس عەلی چالاکوانی مەدەنی لەئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەدایە و  پێویستە بەزووترین کات چارەنووسی ئاشکرا بکرێت و ئازادبکرێت .
Leave A Reply

Your email address will not be published.