هەڵبژاردنی پەڕلەمانی هۆڵەندا 2023

0

توانا تەوێڵەی

پێش دەسپێکرنی هەڵبژاردن وا چاوەڕوان دەکرا کە دیلان زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێ .
دیلان ژنێکی هۆڵەندی بەڕەچەڵەك کوردە و ئێستا وەزیری کاربەڕێکەری داد و ئاساییشی هۆڵەندایە و سەر بە پارتی گەلە بۆ ئاسایش و دیموکراتی VVD یە.
لەم هەڵبژاردنەدا تەنها 24 کورسی بەدەست هێنا. بەڵام بە پێچەوانەی هەموو شیکارە سیاسیەکان پارتی ڕاستڕەوی ئازادیی PVV ی گیرت ویلدەرس پلەی یەکەمی بە دەست هێنا و 37 کورسی پەڕلەمانی هۆڵەندای بۆ خۆی مسۆگەر کرد. هۆکاری سەرەکی شکستی پارتە فەرمانڕەواکان ئەوەبوو کە نەیانتوانی ڕێ لە لێشاوی پەنابەری بگرن ، کە هەندێک بە هۆکاریان دەزانن بۆ کەمی یەکەی نیشەجێ و باری ئابووری و ئاسایشی هۆڵەندا.
لە هەڵبژاردنەکانی تردا زۆربەی پارتەکان ئامادە نەبوون حکوومەت لەگەڵ پارتی ئازادیی ویڵدەرس پێك بهێنن، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هاوکاریکردن لەگەڵی، بە تایبەت پارتی `VVD ی دیلان، کە هەندێ لە شرۆڤانەکان ئەم هۆکارەش بە هەند وەردەگرن بۆ بردنەوەی پارتی ئازادی.
گیرت ویڵدەرس کەسێکی ڕاستڕەوی دژ بە ئیسلام و پەنارە ، بە تایبەتی تورک و مەغریبی..بەڵام لەبەرنامەکانیدا پشگیری لە کەسە کەمدەرامەت و هۆڵەندیە قژزەردە ڕەسەنەکان دەکات، ڕای وایە ئەبێت پەیوەندی و هاریکاری لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا کەمبکرێتەوە. هەرچەندە ویڵدەرس لەم بانگەشەی هەڵبژاردندا ئاماژەی بەوە کرد کە کێشەکانی هۆڵەندا و ئابووری تاک و تەندرووستی گرنگترن لە بابەتی قورئان و ئیسلام. وا چاوەڕوان دەکرێ کە ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە سیاسەتی هۆڵەندا بە ئاقارێکی تر بەرێت و لەوانەیە کێشەکان چڕتر بکاتەوە .
تێبینی / من خۆم دەنگم بە ژنێکی کاندیدی پارتی چەپی سەوز و پارتی کار دا کە بە یەك لیست دابەزیبوون و 25 کورسیان بەدەست هێنا و ڕیزبەندی دووەم بوون.
Leave A Reply

Your email address will not be published.