ڕوونکردنەوەیەک لە مامۆستایانی ناڕازییەوە..

0
ئەمڕۆ ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەبێ گەڕانەوە بۆ مامۆستایان و جێبەجێکردنی هیچ داواکارییەکی مامۆستایان، داوا لە مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ دەکەن بایکۆت بشکێنن.
ئێمە لە نوێنەرانی مامۆستایانی سەرجەم شاروشارۆچکەکان، لێرەوە ڕای دەگەیەنیین بە هیچ شێوەیەک سازش لەسەر ماف و داواکارییەکانمان ناکەین و تا چارەسەڕی ڕیشەیی بۆ پرسی مووچە،
درێژە بە بایکۆت و ناڕەزایەتییەکانمان دەدەین. ئاواتەخوازبووین ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە، لەجیاتی داوای شکاندنی بایکۆت، داوای لە حکومەتی هەرێم بکردایە،
ئەو داواکارییانەی مامۆستایان جێبەجێ بکات، کە جێبەجێکردنیان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە، ئەوانیش:
١ــ دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە.
٢ـ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.
٣ ــ دیاریکردنی چارەنووسی مووچە بەناو پاشەکەوتکراوەکانمان.
٤- دیاریکردنی چارەنووسی سێ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ.
دووبارە ڕایدەگەیەنین بایکۆت بەردەوامە، بۆئەوەی کاتێکی تر و ساڵێکی تر، بایکۆت نەکەینەوە.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سەرتاسەری هەرێم
Leave A Reply

Your email address will not be published.