ئافرەتێک لەباڵەخانەیەک لەشاری هەولێر هەرێمی کوردستان فڕێندراوەتە خوارەوە !

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی / هەولێر

لەدوایی ئەوەی ژنێک لە نهۆمی سەرەوەی باڵەخانەیەک بەردە بێتەوە خوارەوە  دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە  ڕاگەیاندنێک بڵاو دەکاتەوە کە دەڵێت لە

دوای ئەوەی لەڕێکەوتی ٢٠٢٣/١١/١٨ ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی ئافرەتێک لەباڵەخانەکانی ئسکان ڕویدا،لەلایەن هێزەکانمان لە(بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر)دەست بەئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کراو دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(ف ، ز ، ص)و(م ، أ ، ع) دەستگیرکران لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوت هەردوو تۆمەتبار لەگەل ئەو ئافرەتە لەژێر کاریگەری مادە کحولیەکان لەکاتژمێر حەوتی بەیانی کێشە لەگەڵ ئەو ئافرەتە دروست بوە و دواتر لەلایەن یەکێک لەتۆمەتبارەکان ئەو ئافرەتە لەشوقەکە خراوەتە خوارە و بەسەختی بریندار بوە،
هەروەها لەو ڕاگەیاندنەی ئاسایشدا هاتووە کە لەئێستادا  ئەو ژنە لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێری دایەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.