نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ دەستگیرکرا لە شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەوەی دەی ویست خۆپیشاندان ئەنجام بدات !

0
ئەڵتەر ناتیڤی شورایی /شاری هەولێر
ئەمڕۆ لە پارێزگای شاری  هەولێر  مامۆستا عەلی ڕەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ دەستگیرکرا.
هۆکاری دەست گیرکردنەکەی  دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کە ئەم مامۆستا بانگەوازی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی کردووە بەهۆی پێنەدانی موچەی مانگانەی مامۆستایان و لەکاتی خۆی دا .
بەپێی زانیاری یەکان عەلی ڕەئوف تەنها لەبەر ئەوەی ویستویەتی سبەی لەگەڵ هاوڕێیانی لە مامۆستایانی وانەبێژ، لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
نا بۆ زیندانیکردنی هەڵسوڕاوانی سیاسی ومەدەنی .
بەڵێ بۆ دەست بەجێ ئازاد کردنی مامۆستا عەلی ڕەئوف .
تێکۆشانی هاوپشتی ویەکگرتوانەی جەماوەری بۆ هێنانەدی
نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی کلیلی هێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشترە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.