لەئێران :ئاماری ساڵانەی کۆچی پەرستاران گەیشتووەتە ٣٠٠٠ کەس، نەخۆش بەهۆی نەبوونی پەرستارەوە گیان لەدەست دەدەن.
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / ئێران
یەکشەممە ١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٣
ماوە چەند ڕۆژێکە پەرستاران وپزیشکان لە نەخۆشخانەکان دەستیان کردووە بەئەنجامدانی ناڕەزایەتی وخۆپیشاندان بۆ هێنانەدی خواست وداواکارییە ڕەواکانیان . هەر لەم بارەیەوە
محەمەد شەریفی موغەدەم ئەمینداری گشتی نۆرینگ ڕای گەیاند :
هیچ پەرستارێک ڕازی نییە.
* وڵاتانی مەبەست بۆ پەرستاران بریتین لە ئەڵمانیا، ئەمریکا، ئوسترالیا و کەنەدا.
دەوێرم بڵێم نەخۆش بەهۆی نەبوونی پەرستارەوە دەمرن.
هەر بەهۆی نەبوونی پەرستار لەنەخۆشخانە گشتی یەکان لەئێران نەخۆش دەمرێت ئەمەش نیشانەی خەراپوونی بارودۆخی نەتدروستی دەوڵەتی یە هەروەها ساڵانە زیاتر لە ٣ هەزار پەرستار لەو وڵاتە کۆچ دەکەن.
* نەخۆشخانەی کلینیکی مەهدی مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو کرایەوە، لەم ماوەیەدا زیاتر لە ٣ جار بانگەوازیان کردووە بۆ دامەزراندنی پەرستار، بەڵام ناتوانن ستافی پەرستاری خۆیان تەواو بکەن.
#ناڕەزایەتی_بەردەوامی_پەرستاران_و_ستافی_چارەسەر