ئەکرەم غەریب :مامۆستایان وفەرمانبەران نەک نەیان توانیووە ڕێکخراوێک بۆخۆیان پێک بێنن و نەشیان توانیوە پشتیوانی ( پیشە ) کانی دیکە بەدەست بهێنن و نەپشتیوانی ( پیشە) یەکی دیکەیان کردووە !

0

سەبارەت بە هۆکارو ئامانج و ئەڵتەرناتیڤی  ناڕەزایەتی وخۆ پێشاندانەکانی خەڵکی کوردستان  بەشی چاوپێکەوتن ،دیدارێکی بەشێوەی پرسیارو وەڵامدانەوە ئامادەکردوە لە بەشی ئەم جارە بەڕێز (ئەکرم غەریب  )  وەڵامی پرسیارەکانی ئەڵتەرناتیڤی شورایی داوەتەوە بفەرموون :

ئامادەکردنی :ئاوات ڕەسوڵ

ئەڵتەرناتیڤی شورایی / بەدرێژایی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ،خەڵکی ناڕازی بەهۆی دەستڕانەگەشتنی بە ژیانێکی ئاسوودە و ئازادەوە لەشەقامەکانی شارەکان ناڕەزایەتی خۆپیشاندان ئەنجام دەدات بەڵام کەمترین خواست وداواکارییە ڕەواکانیان جێبەجێ ناکرێت هۆکاری ئەمە چییە ؟

ئەکرم غەریب: سەرەتا  ڕێز و  سڵاوم  ، سوپاس بۆئێوەو خوێنەران : ئەوە ڕاستە کە بەدرێژای دەسەڵاتدارێتی بە ناو جکومەتی کوردی خەڵک ناڕەزایەتیان دەربڕیوە ،،بەڵام لەوە گرنگتر جۆری ناڕەزایەتیەکان بووە،،یان قۆناغەکانی ناڕەزایەتیەکان وسەردەمە جیاوازەکانە !

 

کە هەرقۆناغەو جۆرێک ناڕەزایەتی وخۆپیشان دان هەبوە ،،بۆنمونە سەرەتای نەوەدەکان جۆرێک ناڕەزایەتی هەبوە کەجیاوازە لە دووهەزارەکان !

ناڕەزایەتیەکانی نەوەدەکان ناڕەزایەتیەکی ڕادیکاڵ تر و شۆڕشگێڕانەتر بووە ،چونکە زۆرینەی ئەوناڕەزایەتیانە بەبەشداری چەپ و کۆمۆنیستە کا ن و خەڵکانی شۆڕشگێڕبوو !

 

کەلەسەردەمی دەسەڵات دارێتی بعس یشدا پێشەنگی ناڕەزایەتیەکان بوون درێژەپێدەری بزوتنەوەیەکی سییاسی بوون کەپێیان وابوو پاش نەمانی دەسەڵات دارێتی بعس دەبێت خۆشگوزارانی وئاشتی ئازادیەکی زیاتر لەکوردستان بێتە کایە وە لەسایەی نەزمی نوێی جیهان (بێ ئاگا لەو هێرشەی کە سەرمایەی جیهانی کر دییە سەر سەرمایەداری دەوڵەتی ) خۆشخەیاڵی بۆ گۆڕاکاری چارەسەری کێشەسیاسی وئابوریەکان ئاشنا نەبوون بەپرۆژەیی سەرمایەداری جیهانی.

،، بۆیە ناڕەزایەتیەکان مۆرکێکی پێشکەوتوخوازی ولایەنگری دیمکراسی ومافی مرۆڤ وچارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگای پێوەدیاربوو !

،دەڵێم بەداخەوە چی ئەوکات وچی ئێستا نارەزیەتیەکان مۆرکێکی ناوچەگەرێتی پێوەدیاربووە ونەیتوانیوە سنوری زۆنەکان تێ پەڕێنێ ) مانەوەی مۆتەکەی گەڕانەوەی بعس و شەڕی ناوخۆ (شەڕی بەرژەوەندیەکانی پشکەکانی سەرمایە ووڵاتانی ناوچەکە ) گوشارێکی زۆری بۆسەرکوتی ئەوناڕەزایەتیانە هەبوو پاشەکشەیان بەناڕەزایەتیەکان کرد .

 

لەزۆرینەی ئەو ناڕەزایەتیانە کە خەڵکی ئازاد و دیمکراسی خواز و چەپ وکۆمۆنیستەکان بەشداربوون ویەکیەتی بێکارانیش وەک پێشەنگی هەموناڕەزایەتیەکان هەیشە دیاربوون (بەداخەوەکە سەرجەم داخوازیەکانیش ڕیفۆرمیستیانەبوون ) .

پێک هێنانی بەناو حکومەتی هەرێم خواست و ویستی زل هێزەکان بوو بەهاو بە شی وڵاتانی ناوچەکە ئەودەسەڵات دارێتی یە بەڕێوەدەبرا بۆیە ئەو حکومەتە پارێزەری بەرژەوەندیەکانی ئەوانە نەک بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستان!

لە پاش ڕوخانی دەسەڵات دارێتی بعس دووبارە شەپولی ناڕەزایەتیەکان پێی نایە قۆناغێکی نوێ وە هەرچەندە ناڕەزایەتیەکانی ئەمجارە بەرفراوانترو توندوتیژ تربوو سوتاندنی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە وسوتاندنی چەندین ئیدارەی بەناو حکومەتی هەرێمی لێکەوتەوە لەکەلاروکفری و دەربەندیخانو پیرە مە گرو ون و قەڵادزێ بەڵام سەرجەم ئەو ناڕەزایەتیانەش ناوەڕۆکێکی ڕیفۆرم خوا زانەیان هەبوو.

هەر بۆیە بزوتنەوەی گۆڕان (کەبزوتنەوەیەکی سیاسی ئاراستەکراوی دەوڵەتان ودەسەڵاتداران بوو) توانی کۆنتڕۆڵی ناڕەزایەتیەکان بکاو هیواوئاواتەکانیان بنێتەژێر گڵ .

زاڵ بونی هەژمۆنی وڵاتانی ناوچەیی و پلان وپرۆژەئابوریەکانیان مەرجی سەرەکی بوو بۆ دروست بونی بزوتنەوەی گۆڕان .

بەشوێن ئەودا شەپۆلێکی نوێ لەناڕەزایەتی سەری هەڵدا لەساڵی ۲۰۲۰ کەشەپۆلێکی ناڕەزایەتی نوێ بوو گەنجان بەتەواوی هەژمۆنی دەسەڵاتیان ڕەت دەکردەوە.

ئەم شەپۆلەناڕەزایەتیە داخواز و خواستی شۆڕشگێڕانەی هەبوو بەوپەڕی توندوتێژیەوەسەرکوتکرا. 

وا چەند  ساڵە شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لە ژێر ناوی موچە و مامۆستا سەری هەڵداوە و بەڕێ خراوە بەداخەوە نە ناڕەزایەتیەکانی پێشوو نەئەم ناڕەزایەتیانە ناڕەزایەتی کرێکاری نەبوون ونین  (هەرچەندە خواستی موچە خواستی کرێ یە )  بەڵام ئەمانە نەخۆیان بەکرێکار دەزانن و نە ئەو نەریتەش (کەبایکۆتە )کرێکارییە!

ئەوان نەریتێک جێ بەجێ دەکەن کەهیچ کاریگەریەکی لەسەردەسەڵات و سێکتەرەکانی دامەزڕاوەکانی خودی خۆشیان نی یە !

چونکە (خودی سیستەمەکە لایەنگری کەرتی تایبەت وسڕکردنی کەرتی گشتی یە )  لە ولاشەوە سیستەمی ئابوری وبەرهەمهێنان لەم ناوچەیە پێویستی بەهێزی کار نی یە بۆیە دەسەڵات داران ئەزمونێکی زۆر باشی بەلاڕێدا بردنی ئەوجۆرەناڕەزایەتیانەی هەیە.

 

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /ئایا ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی یەی ئەم ماوەیەی مامۆستایان وفەرمانبەران جیاوازی هەیە لەگەڵ ناڕەزایەتی یەکان ڕابردوو لەڕوویی ڕێکخراوبوونیانەوە لەدەوری خواست وداواکارییەکانیان یان لەڕوویی ڕێکخراوبوونەوە هیچ هەنگاوێکیان نەناوە ئایا تەنها داواکاری پێدانی موچەکانیان دەکەن لەکاتی خۆیدا یان داواکاری تریشیان هەیە؟

ئەکرم غەریب:  دووبارە دەڵێم بەداخەوە نە ئەو نەریتانە و نە ئەوداخوازیانە شۆڕشگێڕانە نین!  ئەوە ڕاستە کە ئەمان خوازیاری موچەن (کرێی کارن ) بەڵام ناڕەزایەتی وخواستەکان ناکرێکارین ،کرێکار خواستی لە ناو بردنی چینەکەی خۆیەتی نەک مانەوەی کرێی کار !

نەک نەیان توانیووە ڕێکخراوێک بۆخۆیان پێک بێنن و نەشیان توانیوە پشتیوانی ( پیشە ) کانی دیکە بەدەست بهێنن و نەپشتیوانی ( پیشە) یەکی دیکەیان کردووە !

کە ئەوە جێگەی گومان و پرسیارە بۆ بە  ئاراستەی ڕێکخراوبونی گشتی داناچێت  ؟  یان سیاسەتی ئاراستەکراون ( ئەو نەریتانە شکست دەخۆن ) هەروەک چۆن نەریتەکانی پێش ئەمان شکستیان خواردوە !

بەڵام شکستی ئەونەریتانە شکستی شۆڕش نی یە لە ناوچەکە.  هەر ئەمانە دەبنەئەزمون بۆڕێکخرابوون لە بزوتنەوەکانی داهاتوودا و کاریگەریان لەسەرخودی سێکتەرەکانی خۆیان ودەسەڵات دەبێت .

کەتائێستا نەی بووە وە پێویستی بەرفراوان بون و پەل هاویشتن بۆز ۆنەکانی دیکە دەبێتە هەنگاوی هێزی فراوانبوونی ناڕەزایەتیەکان .

 

ئەڵتەرناتیڤی شورایی / سەرنجت چی یە لەسەر هێنانە کایەوەی بزوتنەوەیەکی جەماوەری کە خواست وداواکاری و مافە چینایەتی یەکان لەخۆ بگرێت لە کوردستان ؟

ئەکرم غەریب: سەرەتا پێویستە بڵێم کە :من ئامانجم نەمانی چینەکانە بەخودی چینی کرێکاریشەوە جالەکوردستان بێت یان لەدونیا ئەوئامانجەش بەڕێکخراوحیزب بەدی نایە بەخەباتی خودی چینی کرێکار بەدی دێت ؟، کە خەباتی چینی کرێکار لەگرەوی ڕێکخراو بون دایە لەشێوازی بەڕێوەبردنی یەکسانی کۆمەڵگا جا شورابێت یا کۆمەڵە خۆبەڕێوە بەریەکان وکۆمەڵەهەرەوەزیەکان کە لەوێدا شتێک بەنێوی خواست و داخوازی نامێنێتەوە چونکە لە هەلومەرجێی وەهادا کاری کرێگرتە نامێنێت کوردستان ناتوانتێت لە سیستەمە جیهانیەکە دابڕاو بێت بەڵام ئەرکی کرێکارانی کوردستانە کە کاری خۆیان لەگەڵ بۆرژوازی کوردستان یهکلایی بکەنەوە .

 

ئەڵتەرناتیڤی شورایی / خۆت دەزانی بەدرێژایی تەمەنی دەسەڵاتی حیزبەکانی دەسەڵاتدار لەکوردستان لەڕوویی سیستەمی بەڕێوەبردنەوە کاردەکەن بۆ تەشەنەکردنی هەژاری و جیاوازی چینایەتی وبێکاری ئایا ئەگەر خەڵکی ناڕازی و ئازادیخوازویەکسانیخواز و کۆمۆنیست (شیوعی یەکان ) و ئەنارکیسزمەکان لەژێر یەک جۆر ئەڵتەرناتیڤی ئینسانی لەناو یەک بزوتنەوەی جەماوەری دا بە ئامانجی هێنانەدی ئیدارەدانی شورایی کە جۆرێک لەئیدارەدانی کۆمەڵگا بێت لەدەروەی دەسەڵات وهێزی حیزبەکانەوە تێکۆشان بکەن ئەم جۆرە ئەڵتەرناتیڤەت پێ چۆنە یان سەرنجت لەسەری چییە ؟

ئەکرەم غەریب : جۆری داڕێژانی پرسیارەکان ئاڵۆزیەکی زۆری پێوە دیارە لەلایەک گەلێک گشتگیرە لەلایەکی دی زۆر ناڕونە ، سەرەتا پێویستە بڵێم (هەموو دەسەڵاتە لۆکاڵیەکان) کۆمپانیا فرە ڕەگەزەکان لە پێناو بەرژەوەندیەکانی خۆیان دایان دەنێن ، بۆیە دەسەڵاتی هەرێم سەربەخۆ نیە و ئاڕاستەکراوە هەر ئەو کۆمپانیا فرە ڕەگەزانە کەمترین ڕێژە پێویستیان بەهێزی کارە ئەوەی کەمایەی ئارامی و خۆشگوزەرانیە لەم سیستەمەدا بونی کارە ، بونی پڕۆژەی بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی ئابووریە کە ئەمە لە بەرنامەی وڵاتانی ناوچەیی (اقلیمی) و کۆمپانیا فرەڕەگەزەکاندا نیە چونکە لەبەرژەوەندیاندا نیە، دەسەڵاتدارانی کورد پارێزەری بەرژەوەندیەکانی ئەوانن نەک پارێزەری بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستان ئەوە کە چەپ و کۆمۆنیستەکان لەژێر چەترێکدا یەک بگرن کارێکی مەحاڵە ، چەندین جار ئەو ئەزمونە تاقیکراوەتەوە ، (چەپ و کۆمۆنیست و ئانارکیست) بونی تێڕوانینی فکری جیاوازە بۆ بزوتنەوەکە (کێشەی من کێشەی فکر نیە) کێشەی خودی بزوتنەوەکەیە بۆیە لای من تێڕوانینم وایە بۆ ڕووداوەکان ئەگەر خودی بزوتنەوە کرێکاریەکە لەپێش بێت هیچ گرنگیەک بۆ مانەوەی ئەو ڕێکخراو و تێڕوانینە جیاوازانە نامێنێتەوە ، خودی بزوتنەوەکە وەڵام بەسەرجەم تێڕوانین و بۆچونە جیاوازەکان دەداتەوە ، ئیدی جێگایەک بۆ دەمارگیری ڕێکخراوە جیاوازەکان نامێنێتەوە ئامانجە کرێکاریەکان گرنگی پەیدا دەکات. 

 

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /ئایا ئەگەر ئەم جۆرە ئەڵتەرناتیڤە کە هێنانەکایەوەی بزوتنەوەیەکی جەماوەری بە ئامانجی هێنانەدی خواستە چینایەتی ومافەکانی خەڵکی ناڕازی ناتوانێت سەرکەوتوبێت، ئەی چۆن دەکرێت ئەم جۆرە ناڕەزایەتییانە سەرکەوتووبێت لەکوردستان کە خەڵک بتوانن بەرەو هێنانەدی ژیانێکی ئارام و باشتر هەنگاوبنێت ؟

 

ئەکرەم غەریب :سەرەتا ڕەنگە ئەوە گرنگ بێت یادی بخەینەوە خەباتی چینی کرێکار بۆ لەناوبردنی خۆیەتی وەک چین بەواتای هەڵپێچانی کاری کرێگرتە ، بەڵام خەباتکردن بۆ ماف و خواستەکان و تێکۆشانی ڕۆژانەیە یادمان نەچێت ئەم سیستەمە چاکسازی هەڵناگرێ هەتا ژیانی باشتر بۆ خەڵک دابین بکات .

ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە پرۆسەی ئابوری و بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان و عێراقیشدا کەمترین ڕێژە پێویستی بەهێزی کارە ( کارەبا وەک پێداویستی ڕۆژانە نیە جا بگات بە سەرچاوەی وزەی بەرهەمهێنان) لەبەر ئەوە هەنگاونان بەرەو ژیانێکی ئارام لەم سیستەمەدا مەحاڵە تەنها و تەنها بەهەڵپێچانی تەواوی سیستەمەکە دێتەدی مارکس دەڵێک ( کرێکاری هەرنەتەوەیەک ئەرکیەتی کەلەگەڵ بۆرژوازی نەتەوەکەی خۆی کاری خۆی یەکلایی بکاتەوە) ، بزوتنەوە و ناڕەزایەتیەکانی تا ئێستا ئاڕاستەیەکی ڕیفۆرمیستیان گرتووە کە ڕوو بەڕووی شکست دەبنەوە بەڵام هەرکات بزوتنەوەکە کامڵ و گەشەسەندوو بوو خودبەخود خۆی ئاڕاستەی دروست دەدۆزێتەوە بەبڕوای من بەم ڕۆژگارە خەڵکی کوردستان پێویستیان بە پێکهێنانی کۆمیتە شۆڕشگێڕەکانە چونکە چ لە ئاستی ناخۆ چ لە ئاستی جیهان قەیرانە ئابووریەکان هەتا دێت قوڵتر دەبنەوە .

ئەرکی کۆمۆنیستە شۆڕشگێڕەکان و لایەنگرانی بزوتنەوەی کرێکارییە کە ئەو بزوتنەوە ناڕەزایەتیانە بە ئاڕاستەیەکی دروستدا ببەن ، نەریتی نوێی شۆڕشگێڕانە بۆ ئەزمونی بزوتنەوە ناڕەزایەتیەکان زیاد بکەن جا بەکۆمەڵە هەرەوەزیەکان بێت یان کۆمەڵە خۆ بەڕێوەبەریەکان.

لە ئێستادا ئەوەی ئێمە دەیڵێین تەنها وەک پێشنیار و بیرۆکەی تاکە کەسیە بەرئەنجامی خودی بزوتنەوەکە نیە ، ئەوە خودی بزوتنەوەکەیە کە چۆن بڕیار دەدات لەسەر ئەڵتەرناتیڤ.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.