مانگا باڵدارەکەی ئاشوور دۆزرایەوە کەمێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٧٠٠ لەو مەو بەر !

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی

بەپێی سەرچاوەی شونەوار ناسی فەڕەنسی لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣

پەیکەری مانگایەکی  باڵدار  کە دۆزرایەوە هی سەردەمی ئاشوورییەکان .

  گروپێکی لێکۆڵەرەوان لە کوردستانی عێراق، کە شوێنەوارناسانی فەرەنسیین  توانیان مانگایەکی باڵدار بدۆزنەوە کە تاڕادەیەکی زۆر وەک خۆی ماوەتەوە.

ئەو پەیکەرە تەمەنی  2700 ساڵە، ناوی لاماسو، کە خوداوەندێکی پارێزەری ئایینە کۆنەکانی میزۆپۆتامیا و ئەفسانەی کۆنی ئێرانی نیشان دەدات، کە بە سەری مرۆڤ و جەستەی گا و باڵی باڵندە وێنا کراوە.

 

 یەکێک لە شارەزایەکان بەناوی “پاسکاڵ بۆتێرلین”، شوێنەوارناس و بەرپرسی ئەم هەڵکۆڵینە فەرەنسییە، دەڵێت: تەنها بەشی سەری ئەم پەیکەرە لە شوێنی خۆیدا نییە.

سەبارەت بەم پەیکەرە 18 تۆنە و ڕەهەندەکانی 3.8 x 3.9 مەتر بووە و دەڵێت: “لە ژیانمدا پێشتر هیچ شتێکی ئاوا گەورەم نەدۆزیوەتەوە”.

ئەم پەیکەرە لە بنەڕەتدا لە دەرگای چوونە ژوورەوەی شاری دێرینی خۆرساباد بوو کە ١٥ کیلۆمەتر لە باکووری موسڵەوە دوورە. خورساباد لە سەردەمی سارگۆنی دووەم لە سەدەی هەشتەمی پێش زایین بە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری نوێ دادەنرا.

مانگای باڵدار لە عێراق بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن بەشێک لە شوێنەوارناسانی ئەم وڵاتە دۆزرایەوە. سەری ئەم پەیکەرە لە ساڵی 1995 لەلایەن قاچاخچییەکانەوە بڕاوە بۆ ئەوەی ببرێتە دەرەوەی وڵات، بەڵام بریکارەکانی گومرگی عێراقی دۆزییانەوە و ڕادەستی مۆزەخانەی بەغدایان کرد.

Leave A Reply

Your email address will not be published.