حزبەکەی بارزانی لەسەرکوتکردنی خەڵك بەردەوامەو سەرکۆنەی دەکەین

0

ڕاگەیاندن بۆ ڕای گشتی

٧فێبریوەری ٢٠٢١

سدنی

حزبەکەی بارزانی لەسەرکوتکردنی خەڵك بەردەوامەو سەرکۆنەی دەکەین… بە پێی ھەواڵەکان کە ئەمڕۆ لە لایەن داکۆکیکاران لە مافەکانی خەڵکو دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوکراوەتەوە کۆمەڵێک لە کەسوکاری زیندانیانی سیاسی و داکۆکیکارانی مافەکانی خەڵک ویستویانە نارەزایەتی دەرببڕن لە شاری ھەولێر لەبەردەم نوسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان بەڵام لە لایەن ھێزە میلیشاییەکانی پارتی و بارزانی درەندانە ھێرشیان کراوەتە سەریانو دوای ئەشکەنجەو ئازاری زۆر دەسگیریان کردون. ئەمە جگە لەوەی ھەر کەسێک کە بە مەبەستی بەشداری لەم نارەزایەتیانەچونە لە بازگەکانیش دەسگیریان کردون . ئەم کارە سەرکوتگەرییەی پارتی دوای ئەوە دێت کە زیاتر لە سالێکە دەیان رۆژنامەنوسو ھەڵسوڕاوی سیاسیو داکۆکیکار لە مافەکانی خەڵك لە شارەکانی ھەولێرو دھۆک و شارۆچکەکانی تر دەسگیر کراونو تا ئێستا بێسەروشوێنن. کۆمیتەی داکۆکی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان لە ئوسترالیا وێرای سەرکۆنە کردنو ریسوا کردنی ئەم کارو کردەوە سەرکوتگەریانەی پارتی ھاوکات ھەوڵ دەدات ڕای گشتی ئوسترالیا ئاگادار کاتەوەو ھەمو ھەوڵێکی تریش دەدات بۆ فشار ھێنان تا پارتی دەستھەڵگرێت لە سەرکوتو زیندانیو کوشتوبڕ و ھەمو زیندانیەکانیش ئازاد بکاتو پابەند بێت بە رێزگرتن لە مافو ئازادییەکانی خەڵك.

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.