(ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس) سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان: بەتوندی ئیدانەی هەڵکشانی قوربانیەکانی شەڕی غەززەو بەردەوامی بۆردومان و ماڵوێرانی خەڵک دەکەم و نیگەرانی کردوم.

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی

شەوی ڕابردوو (ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس) سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان: بەتوندی ئیدانەی هەڵکشانی قوربانیەکانی شەڕی غەززەو بەردەوامی بۆردومان و ماڵوێرانی خەڵک دەکەم و نیگەرانی کردوم.
سەکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان گوتی هیچ لایەنێکیش لەسەرووی یاسا نێودەوڵەتی یەکانەوە نییە ،لەبارەی هێرەشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەربۆ سەر ئیسرائیل بە کردەوەیەکی تیرۆریستی ناوبرد و گوتی  هێرشەکەی حەماس لە خۆڕا نەبووە! رەخنەی ئاراستەی حکومەتی ئیسرائیل گرت کە خەڵکی فەلەستین زیاتر لە ٥٦ساڵە ڕوبەڕووی وداگیرکاری توند دەبونەتەوە،خاکی فەلەستینەکان بەنیوە کراوە وئابوری خنکێندراوە وماڵەکانیان ڕووخێندراوە وخەڵکەکەی ئاوارە کراوە! هیوایان بۆ ئاشتی سیاسی لەگۆڕندراوە !
لەبەرامبەردا نوێنەری حکومەتی ئیسرائیل بەتوندی ڕەخنەی لە سکرتێری نەتەوەیەکگرتوەکان گرت وداوایی لێکرد کە لەبەرامبەر قسەکانی دا داوایی لێبوردن لەگەلی ئیسرائیل بکات ودەست لەکاربکێشێتەوە. 
گۆتێرێس سکرتێری نەتەوەیەکگرتوەکان گوتی : پێویستە دەستبەجێ ئاگربەست ڕابگەیەنرێ و دیلەکان ئازاد بکرێ و کارئاسانی بکرێت بۆ گەیشتنی یارمەتیە مرۆییەکان.
بەرپرسانی غەززە: تا ئێستا بەهۆی بۆردومانەکانەوە زیاتر لەهەشت هەزار کەس بونەتە قوربانی، کەسێ هەزارو ٥٠٠ کەسیان منداڵن.
Leave A Reply

Your email address will not be published.