لە سنووری پارێزگاکانی شارەکانی هەڵبجە وسلێمانی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ هێنانەدی خواست وداواکارییەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /سلێمانی
ئەمڕۆ یهكشهممه ٢٩ی تشرینی یهكهمی ٢٠٢٣، نارەزایەتی و خۆپیشاندانی مامۆستایان و مووچەخۆران بەشێوەیەکی فراوان ئەنجام دا، لەم خۆپێشاندانانەدا مامۆستایان داوای مووچەکانیان دەکرد و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن هەر وەک فشارێک بۆئەوەی خواستەکانیان لەلایەن حکومەت و دەسەڵاتەوە جێبەجێ بکرێت.
هەروەها ئەوەی شیاوی باسە
لە راگەیاندراوێکدا مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠سەر لەبەیانی لە چەندین شارو شارۆچکەی کوردستان بەتایبەتی لەسنووری ناوچەکانی پارێزگاکانی شاری هەڵبجە و سلێمانی وئیدارەی گەرمیان وپشدەرو ڕاپەرێن و کۆیە و کەلار و ڕانیە و چەندین شوێنی تر مامۆستایان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان خۆپیشاندان ئەنجامدا، هاوکات بەشێکی زۆریش مووچەخۆرانیش لەگەڵ مامۆستایان بەشداری خۆپیشدانیان کرد.