وەرزشی ڕاکردن هێندەی دەرمانی دژە خەمۆکی کاریگەر بێت!

0
توێژینەوەیەکی زۆر گرنگ: دەکرێت وەرزشی راکردن هێندەی دەرمانی دژە خەمۆکی کاریگەر بێت!
لە پێشدا زۆربەی توێژینەوەکان گرنگی خواردنی تەندروست و شێوازی ژیانی تەندروستیان دەرخستووە کە چەند گرنگە بۆ کەمکردنەوەی خەمۆکی و دڵە راوکێ. لە تازەترین تۆێژینەوەدا کە تیشکی خستۆتە سەر کاریگەری راکردن لەسەر خەمۆکی ئەوەی دەرخستووە کە کاریگەری راکردن هاوشێوەی کاریگەری بەکارهێنانی دەرمانی دژە خەمۆکی بووە لەسەر بەشداربووەکان:
ووردەکاری توێژینەوەکە:
١٤١ بەشداربوو بەشدارییان کردووە لە توێژینەوەکەدا کە کراون بە دوو گروپەوە، یەک لە گروپەکان تەنها دەرمانی دژە خەمۆکیان پێدراوە و گروپی دووەم تەنها هەفتەی ٢-٣ جار ٤٥ خوولەک راکردنیان کردووە بۆ ١٦ هەفتە. لە کۆتای ١٦ هەفتەکەدا داتاکان دەریان خستووە لە هەردوو گروپەکە بەنزیەکی ٪٤٤ ی بەشداربووەکان خەمۆکیەکەیان زۆر بە باشی کەم بۆتەوە و لە گەڵ ئەوەشدا ئەو گروپەی کە راکردنەکەیان کردووە لەگەل ئەوەی بەو رێژە زۆر خەمۆکیان کەم بۆتەوە، کێشیان کەمی کردووە و ورگیان بچوک بۆتەوە و پەستانی خوێنیان کۆنترۆل بووە و ئیشکردنی دڵیان باشتر بووە.
تێبینی : ئەمە بە واتای ئەوە نایەت کە هەرکەس لە خۆیەوە ئەگەر لەسەر دەرمانی دژە خەمۆکی بێت وازی لێبێنێت بە بێ پرسی پزیشکەکەی، بەلام لەگەڵ ئەوەشدا خەبەرێکی دلخۆشکەرە کە مرۆڤ دەتوانێت زۆربەی کێشە دەروونی و جەستەییەکانی لە رێگەی گۆرینی شێوازی ژیان و ژیانی تەندروستانە بگۆرێت…
مامۆستا ئەیوب
Leave A Reply

Your email address will not be published.