سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بۆ سەر کوردوستانی سووریا

0
ڕاگەیاندنی کۆمیتەی کوردوستانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران – حکمتیست
سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بۆ سەر کوردوستانی سووریا
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای تورکیا بە دەستووری ئۆردوغان هێرشێکی بەربڵاوی کردۆتە سەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی کوردوستانی سووریا و بە کارهێنانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان واتە درۆن، خەڵکی ناوچەکەی بۆردمان کردووە.
دوای ئەم هێرشانە، بەشێکی زۆری ژێرخانەکانی نیشتەجێبوون، وێستگەکانی کارەبا و ئاو، پاڵاوتگەکانی نەوت، سەنتەرە پێزیشکی و سەنتەرە پەروەردەییەکان لەناوچوون. لەو هێرشە دڕندانەدا دەیان کەس کوژراون و بریندار بوون. هەروەها حکومەتی تورکیا چەندین ناوچەی کوردوستانی عێراقی لە نزیک سنووری ئێران، بۆ نموونە مەتینا، هاکۆرک، قەندیل و گارە کردووەتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی.
ئەمە یەکەم جار نیە کە حکومەتی تورکیا هێرش بکاتە سەر کوردوستانی سووریا و ببێت بە هوێ کۆمەڵکوژی خەڵکی ناوچەکە.
دیارە ئەمجارە هۆکاری ئەم هێرشە دڕندانە و وێرانکاری و کوشتنانە لە کوردستانی سووریا وەک هێرشێک بۆ سەر وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕاگەیەندرا! ئەم ئیدعایە هیچ پاساوەێک نییە بۆ کوشتنی خەڵکی بێتاوان کە نە بەشداری شەڕن یان خۆد بچووکترین دەوریان لە هێرشی پەدافەندی و تەقاندنەوەکان دا لە تورکیا بووە.
کۆمیتەی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران- حیکمەتیست
بە توندی ئیدانەی هێرشی سوپای حکومەتی فاشیستی تورکیا بۆ سەر شارۆچکە و شارە نیشتەجێەکان و خەڵکی کوردستانی سووریا ئەکات و داوا لە خەڵکی مرۆڤدۆست و ئازادیخۆاز و هەروەها ئەحزاب و ڕێکخراوە چەپ و ئازادیخۆازەکان دەکات کە بەرانبەر بەم هێرشە فاشیستانەیە بۆ سەر خەڵکی بێ تاوانی سووریا هەڵوێست بگرن و ناڕەزایی خوێان دەربڕن.
کۆمیتەی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران – حکمتیست
۱٤/۱۰/۲۰۲۳
Leave A Reply

Your email address will not be published.