خۆزگە شەڕکۆتایی پێ دەهات لەسەر زەوی!

0
بەسە بالەمەزیاتر شەڕنەکەین
بالەمەزیاتر مێژوو شەرمەزار نەکەین
بامرۆڤایەتی جوان کەین
لەباتی دەنگی تۆپ و تەیارە
باگوێیەکانمان بەدەنگی مۆسیقا ئاشنا کەین
لەباتی بۆنی دووکەڵ و بارووت
بۆنی گوڵ و گوڵاوکەین
لەباتی ئەوەی بیڕوخێنین بونیاتی کەین
بەسە با ئیتر شەڕ نەکەین
مناڵەکانمان بە ئاشتی پەروەردە کەین
لەباتی فێری شەڕیان کەین
فێری دادپەروەری ویەکسانیان کەین .
فێری خۆشەویستی و جوانی ژیانیان کەین.
با ئەوەی ماوە لەمێژوو بەشەڕ ڕەشی نەکەینەوە، بە گوڵ بیڕازێنینەوە
با نەوەکانمان تێر ژیان بن..نەوەک ئێمە بێزار بن.
ژیان جوانەو جوانتری کەین .
وەرن با هەموو نەفرەت لە شەڕ کەین، ئاشتی بەرقەرار کەین.
سەرتاسەری جیهان ئازاد بێت
سنوری ووڵاتان نەمێنێ هەمووی یەک پارچە بێت
هەموو خۆمان بەخاوەنی ئەم زەوی یەبزانین
بەئارامی و ئاسوودەیی تیایدا ژیان کەین.
ئەدیان نەمێنێ لەسەر زەوی هەرکەسەو بۆخۆی سەربەست بێ لەبڕوا بۆچوونی..
جیاوازی نێوان مرۆڤەکان نەمێنێ.. ڕەش وسپی هەموو یەک نرخیان هەبێ.
خۆری ئەشق گەرممان کاتەوە لە کانیاوی ژیان بخۆینەوە
ئاشتی ڕەووف
٩/١٠/٢٠٢٣

Leave A Reply

Your email address will not be published.