مۆتەکەی هەمیشەی ڕێژیمی ئێران

0

✍️شەونم هەمزەیی

زانکۆ هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا شوێنی کۆمەڵە کەسانێک بووە کە ویستوویانە لە ڕێگەی بەدەستهێنان و پەرەدان بە زانست پێگەیەکی باشتر بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن. خوێندکار بە هۆی چوونەسەری ڕادەی ئاگایی؛ خوازیار و باوەڕمەند بە سیستمێکی تێکنۆکرات دەبێ، سیستمێک کە لەوێدا بە مافی ڕەوای خۆی بگا و بەشداری لە هەڵسەنگاندن، هەڵبژاردن و بەڕێوەبەری وڵات بکا.

 

پێوەندیی زانکۆ بە زانست و پێوەندیی زانکۆ بە دەسەڵات، دوو پێوەندیی بنەڕەتین کە لە هێندێک بارودۆخدا هاوتەریب و یارمەتیدەری یەکتر بوونە و لە هێندێک بارودۆخیشدا یەکتریان لاواز کردوە و بە گژ یەکتردا چوونەوە. لە مێژووی ئێراندا هەمیشە شاهیدی ئەوە بووین کە دەسەڵاتی پاوانخواز لە هەوڵی ئەوە دابووە زانکۆ لە ڕەوتی گۆڕانکارییەکان وەدەربنێ. چونکە وەک دەزانین لە دژایەتی‌کردن لەگەڵ دەسەڵاتی پەهلەوییدا، خوێندکاران و کۆمەڵگەی زانستی و ڕووناک‌بیریی ئەم وڵاتە ڕۆڵێکی بەرچاویان لە ڕووخانی ئەم سیستمەدا هەبوو.

 

لە ئاکامی شۆڕش کە شۆڕشێکی بنەڕەتی بوو و هەموو جومگە سیاسی و کولتووری و ئابوورییەکانی ئێرانی گرتەوە، ئاساییە کە دەسەڵاتی نوێ، خوازیاری دەست بەسەردا گرتنی هەموو ئەم جومگانە دەبێ. ئەوان کە بۆ خۆشیان لە ڕەوتی شۆڕشدا بەشدار بوون و بە لایەنێکی شۆڕشگێڕ لە قەڵەم دەدران، بە باشی ئاگاداری ڕۆڵی زانکۆکان لە ئاڕاستەپێ‌دان بە چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵدا بوون. هەر بۆیە دوای بە دەسەڵات گەیشتنیان هەوڵیان دا ئەم ناوەندانە بخەنە ژێر چاودێریی خۆیانەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.