لە چەند شاروشارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان مامۆستایان وفەرمانبەران ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانیان ئەنجامدا لەدژی پێنەدانی هەقدەست وکرێی کارکردنیان

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ سلێمانی

ئەمڕۆ ١/١٠/٢٠٢٣ لەدژی پێنەدان ودواکەوتنی هەقدەست وکرێی کارکردنیان مامۆستایان وفەرمانبەران لەچەندین شاروشارۆچکەی هەرێمی کوردستان ناڕەایەتی وخۆپیشاندانی جەماوەرییان ئەنجامدا.

هەر یەکە لەشارەکانی (سلێمانی ،کەلار،ڕانیە ،هەڵبجە،دەربەندیخان ،کفری بەگشتی لەسنووری پارێزگای سلیمانی وئیدارەی گەرمان وئیدارەڕاپەرین،پاریزگای هەڵبجە ) خۆپیشاندان ونارەزایەتی ئەنجامدا.

خواستەکانی خەڵکی ناڕەزایەتی بریتی یە /

١-پێدانی کرێی کار وموچەی خانەنشین و خاوەن پێداویستی تایبەت .

٢-دامەزراندنی مامۆستایانی گرێ بەست و وانە بێژ

٣-پێدانی کرێی وانە گوتنەوە.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.