لەماوەی ٨٨ ڕۆژ لەناو زیندان بوو لە گرتووخانەی سنە ئەمڕۆ ئازادکرا د.سامان پاشایی
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / شاری سنە
لەدوایی ئەوەی کەبەهۆی بەشداری خۆپیشاندانەکانەوە د.سامان پاشایی زیدانی کرا ، ئەمڕۆ ئازاد کرا .
دکتۆر سامان پاشایی، هاوڵاتی سەقز و مامۆستای زانکۆ و خاوەنی مەدالیای جیهانی زۆرانبازی،لەماوەی ٨٨ ڕۆژ لەناو زیندان بوو لە گرتووخانەی سنە، ئەمڕۆ بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا
دوای ئازادکردنی د. سامان پاشایی دەڵێت: مرۆڤ نابێت هیوا لەدەست بدات، هیوا بە ئازادی و سەربەستی.
ئەوەی شیاوی باسە ژمارەیەکی زۆر لەخەڵک بە چەپکە گوڵەوە پێشوازییان لە ئازادکردنی دکتۆر سامان کرد .